له‌مه‌ولا ده‌بێت له‌خوێندنگاكان ئه‌م جۆره خواردنانه بدرێته خوێندكاران
|
به‌رپرسانی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی له سلێمانی كۆبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پلانێك دابنێن كه هاوتا بێت له‌گه‌ڵ په‌یڕه‌ونامه‌ی خۆراكی ئه‌مریكی DGAS و پێشنیاری گرووپی بێلایه‌نی پسپۆرانی ته‌ندروستی IOM كه به‌بڕوای ئه‌وان خواردن كاریگه‌ریی دیاریكراویی هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وت و ئاره‌زوو و ته‌ندروستی و گه‌شه و توانای بیركردنه‌وه و تێگه‌یشتنی خوێندكار. به‌و مه‌به‌سته به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له‌گه‌ڵ پسپۆڕانی بواری خواردن و گه‌شه كۆبونه‌وه به‌مه‌به‌ستی دانانی پلانێكی گونجاو تا له‌مه‌و دوا له فرۆشگه‌ی خوێندنگاكاندا به‌رنامه‌یه‌كی گونجاو په‌یڕه‌و بكرێت له دانی خۆراك به منداڵان تا سوودی بۆ توانای بیركردنه‌وه و گه‌شه و زیره‌كییان هه‌بێت و له داهاتوودا تاكێكی ته‌ندروست و به‌توانا و لێهاتووی لێ به‌رهه‌م بێت. به‌پێی پلانه نوێكه كه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا له‌سه‌ری رێككه‌وتن بۆ له‌مه‌ودوا فرۆشگه‌ی خوێندنگاكان به‌هه‌موو جۆرێك ده‌بێت دوور بكه‌ونه‌وه له خۆراكه چه‌ور و شیرینه‌كان كه زیان به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نن و بۆ له‌مه‌و دوا به‌پێی خشته‌یه‌ك ده‌بێت رۆژانه خواردنی یه‌ك له‌سه‌ر سێی پێویستی رۆژێك بۆ خوێندكاران دابین بكه‌ن به‌جۆرێك ئه‌و خۆراكانه بریتی بن له سه‌وزه و میوه و شیر و گوێز و بادام و هێلكه و گۆشتی ماسی و خورما و په‌تاته و گۆشتی كوڵاو و ئه‌و خۆراكانه‌ش ده‌بێت به‌جۆرێك بن كه به‌پێی به‌رنامه و خشته‌یه‌ك دابه‌ش بكرێن به‌سه‌ر رۆژه‌كانی هه‌فته‌دا تا هه‌ر رۆژه و خواردنه‌كه‌ی جۆرێك بێت و ڤیتامینه‌كانی پێویستی پێ بگات. پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ش هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی بۆ رۆژنامه‌نووسان دوان و سه‌ره‌تاش به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی د.میران محه‌مه‌د وتی: "بڕیارماندا پێداچوونه‌وه‌یه‌ك به خشته‌ی خواردنی فرۆشگه‌ی خوێندنگاكاندا بكه‌ین، گرنگه بۆ له‌مه‌و دا‌و منداڵه‌كانمان له‌سه‌ر خواردنی ته‌ندروست په‌روه‌رده بكه‌ین خواردنێك بێت كه هه‌موو جۆره ڤیتامین و پڕۆتینه‌كانی تێدا بێت بۆئه‌وه‌ی له رووی بیركردنه‌وه‌وه باشتر بن و له ئاینده‌دا مرۆڤێكی ته‌ندروست و باش په‌روه‌رده بكه‌ین، راسته ئێستا منداڵن و هه‌رچی بخۆن هه‌ست به سوود و خراپییه‌كه‌ی ناكه‌ن به‌ڵام له ئاینده‌دا له كاتی گه‌وره‌بووندا كاریگه‌ریی ده‌بێت و زانستی تازه ده‌ریخستوه نه‌خۆشییه‌كانی شه‌كره و زۆربه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه په‌یوه‌ندییان به‌خواردنی ناته‌ندروسته‌وه هه‌یه به‌تایبه‌ت له منداڵی‌دا. بۆیه له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا باسمان له‌وه‌كرد چی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانمان ته‌ندروست بن، بڕیارمان دا له هه‌فته‌ی ئاینده‌وه ده‌بێت فرۆشگه‌ی هه‌موو خوێندنگه‌كان به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی ئێمه دیاریمان كردووه خواردن ئاماده بكه‌ن و ته‌نها ئه‌و خواردنانه له فرۆشگه‌كاندا هه‌بێت بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌مه‌ش بڕیارمان داوه واز له سزای دارایی سه‌رپێچیكار بهێنین و ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی بكات فرۆشگه‌كه‌ی داده‌خه‌ین". ناوبراو داواشی كرد له دایك و باوكی منداڵان هاوكاریان بن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره كه له ئاینده‌دا به‌سوودی نه‌وه‌كان ده‌شكێته‌وه. دواتر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی نه‌جمه‌دین عه‌لی وتی: "ئه‌و رێنماییانه‌ی له‌سه‌ری رێككه‌وتووین بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه به‌سه‌ر هه‌موو خوێندنگه‌كاندا و له رێی توێژه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و سه‌رپه‌رشتیارانی كارگێڕی و به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگه‌كان سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیارانه ده‌كه‌ین به‌مه‌به‌ستی باشتر كردنی جۆری خواردنه‌كانی كه به منداڵان ده‌درێت له پێناو سوودگه‌یاندنی زیاتر به نه‌وه‌كانمان تا له داهاتوودا نه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروستی هۆشیاریان لێ به‌رهه‌م بێت". |
Wednesday, December 24, 2014
0کۆمێنت
Subscribe to:
Post Comments (Atom)