بۆ "زانیاری"
به‌ره‌و سه‌عی كردن و ترس له تاقیكردنه‌وه .....
به‌گشتی هه‌موو تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك ترس و دڵه‌راوكێیه‌ك لای تاك دروست
ده‌كات ،واته له پێش یان له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا وه‌ك
(تاقیكردنه‌وه‌كانی ناوه‌نده‌كانی خوێندن ، چاوپێكه‌وتن
بۆ وه‌رگرتن له بوارێكی كاركردندا ……….هتد ) له‌م باسه‌دا زیاتر جه‌خت
كردنه له‌سه‌ر تاقیكردنه‌وه‌كانی ناوه‌نده‌كانی خوێندن كه بۆته
فۆبیایه‌ك لای قوتابیان و خوێندكارانمان هه‌ر له قوناغی سه‌ره‌تایی یه‌وه
تاده‌گاته زانكۆ‌و ته‌نانه‌ت خوێندكارانی خوێندنی باڵاش وه له هه‌موویان
زیاتر قوتابیانی شه‌شه‌می ئاماده‌یی یه كه ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كه‌ین ئه‌و
باره نائاسایییه كه قوتابیه‌كی شه‌شه‌می ئاماده‌یی له خێزانێكدا بێت
نه‌ك قوتابیه‌كه خۆی به‌ڵكو هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌كه به‌تایبه‌تی
دایك و باوك ده‌كه‌ونه حاڵه‌تێكی ئاماده‌باشیه‌وه وه‌ك خۆئاماده‌كردن بێت
بۆ جه‌نگ به‌جۆرێك هه‌موو شتێك ده‌چێته باری نا ئاساییه‌وه و هه‌ر له
گه‌ران وچوونه ده‌ره‌وه‌و هاتنی میوان و دابران له به‌رنامه‌كانی
ته‌له‌فزیۆن ته‌نانه‌ت ده‌گاته ئه‌وه‌ی قوتابیه‌كه له هه‌موو
روویه‌كه‌وه خۆی پشتگوێ بخات زۆر جار هه‌ندێ نه‌خۆشی جه‌سته‌یی دروست
ده‌بێت له ئه‌نجامی ترس و دڵه‌راوكێ یه‌كی زۆر وه‌ك ( ئازاری گه‌ده ،
ئازاری سه‌ر ،خه‌وزراندن ، كه‌می خواردن له ئه‌نجامدا ده‌بێته‌هۆی لاوازی و
بێ هێزی جه‌سته‌ی و دابه‌زینی رێژه‌ی خوین ………هتد).
ئه‌مه‌ش به پله‌ی
یه‌كه‌م ده‌رئه‌نجامی كاریگه‌ری خێزانه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پێداده‌گرن
له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی نمره‌ی زۆر به‌رز به بێ ره‌چاوكردنی توانای
قوتابیه‌كه كه ناتوانێت ئه‌و نمره‌یه‌یی ئه‌وان پێشبینیان كردووه
به‌ده‌ستی بهێنێت وه به پله‌ی دووهه‌م ده‌گه‌رێته‌وه بۆ كه‌ش و هه‌وای
ناوه‌نده‌كانی خوێندن هه‌رله سه‌ره‌تایی ده‌ستپێكردنی ساڵی خوێندنه‌وه
به‌رده‌وام هه‌ره‌شه به‌تاقیكردنه‌وه‌و پرسیاری قورس ده‌كرێت به‌رده‌وام
ترسێك له تاقیكردنه‌وه‌ی وزاری لای قوتابی دروستده‌كرێت،كه ده‌بێته
كابوسێك و وه‌زۆر جار قوتابیه‌كه ئاستێكی باشی هه‌یه به‌ڵام له
سه‌ره‌تاوه زیاد له پێویست خۆی هیلاك ده‌كات و وێنایه‌ك له لایه‌ن
مامۆستاكانی و خێزانه‌كه‌ی له لا دروست ده‌كرێت كه نمره‌یه‌كی زۆر به
ده‌ست ده‌هێنێت به‌ڵام كاتێك نزیك ده‌بێته‌وه له تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی
ترس و هیلاكی و ته‌نگه‌ژه‌ی ده‌روونی ده‌بنه رێگر له‌گه‌یشتن به‌و
وێنایه‌ی له لای هه‌بوو ئه‌ویش به‌ده‌ستهێنانی نمره‌یه‌كی به‌رز وه
زۆرجار قوتابیه‌كه دوای تاقیكردنه‌وه‌ی یه‌ك دوو بابه‌ت بریاری دواخستنی
تاقیكردنه‌وه‌ده‌دات بۆ خولی دووهه‌م یاخود بۆ ساڵی داهاتوو .
وه
پله‌ی سێهه‌م ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سستمی خوێندن له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا كه
پێوه‌ری یه‌كه‌م و كۆتایی نمره‌یه واته هیچ گرنگی یه‌ك نادرێت به حه‌زو
ئاره‌زووی قوتابی و خوێندكار وه گوێ نادرێت به تاقیكردنه‌وه‌ی تایبه‌ت
به‌و كۆلێژ‌و پسپۆرییه‌ی كه حه‌زی لێیه‌تی . وه دوارۆژی وه‌ستاوه‌ته سه‌ر
نمره‌كانی پۆلی شه‌شه‌م ده‌رئه‌نجام ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه
كه زۆربه‌ی ئه‌و قوتابیانه ده‌كه‌ونه كۆلێجێك یان به‌شێك كه له
ژیانیاندا بیریان لێنه‌كردۆته‌وه‌و ده‌رئه‌نجام به‌ناچاری ته‌واوی ده‌كه‌ن
به بێ ئه‌وه‌ی سوودێكی باش وه‌رگرن وه دواتر ده‌چێته بوارێك كه هیچ
په‌یوه‌ندی به به‌شه‌وه نییه كه چوارساڵی ته‌مه‌نی تیا به‌سه‌ر برد
زیاتر له‌به‌ركردنی بابه‌ته‌كان و ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌بوو .ئه‌مه‌ش
ته‌واو پێچه‌وانه‌ی سستمی وڵاتانی پێشكه‌وتووه كه ئامانج له به‌ركردن و
تاقیكردنه‌وه نی یه ئه‌وه‌نده‌ی ئامانج دروستكردنی تاكێكی
به‌رهه‌مهێنه‌ره و توانای تێگه‌یشتن و پراكتیكردنی زانیاریه‌كانی به‌ده‌ست
هاتوو له ژیانی رۆژانه‌یدا وه بێته كه‌سێكی ره‌خنه‌گرو داهێنه‌ر .
دڵه‌راوكێ ی تاقیكردنه‌وه بارێكی ده‌روونی یه وه كاردانه‌وه‌ی ده‌روونی و
جسته‌یی لێده‌كه‌وێته‌وه كه‌له ئه‌نجامی پێشبینی كردنی سه‌رنه‌كه‌وتن
له تاقیكردنه‌وه‌دا ، یان به‌واتایه‌كی تر ترس له ده‌رنه‌چوون ، یان له
ئه‌نجامی لاوازی بروابه‌خۆبوون،یاخود حه‌زی ئه‌و كه‌سه بۆ سه‌ركه‌ووتن
به‌سه‌ر كه‌سانی تردا ئه‌م ترس و دڵراوكێ یه درووست ده‌بێت،ئه‌بێت
ئه‌وه‌مان له یاد نه‌چێت كه كه‌مێك دڵه‌راوكێ پێش تاقیكردنه‌وه سروشتی
یه كه ده‌بێته پاڵنه‌رێك بۆ سه‌عیكردن و خۆ هیلاككردن بۆ
تاقیكردنه‌وه‌كان وه ده‌بێته تێركردنی پێویستی سه‌ركه‌وتن و به‌دیهێنانی
خود. چونكه ترس و دڵه‌راوكێ له هه‌ردوو باره‌كه‌دا 1- نه‌بوونی واته هیچ
گوێ نه‌دان به تاقیكردنه‌وه 2- زیادبوونیشی له باری ئاساییه‌وه
كاریگه‌ری خراپ دروست ده‌كه‌ن. له باری یه‌كه‌مدا ده‌بێته ده‌رنه‌چوون و
نه‌گه‌یشتن به‌و ئاسته‌ی كه ویستی خۆی بووه وه له‌باری دووهه‌مدا
ئه‌بێته رێگرێك له به‌رده‌م بیركردنه‌وه‌و یادكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان،
وه كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر بروابه‌خۆبوون، وه قوتابی بۆ خۆ دورخستنه‌وه
له‌و ترس و دڵه‌راوكێ یه په‌نا ده‌باته به‌ر چه‌ند رێگایه‌ك وه‌ك
نه‌هاتنه‌وه بۆ قوتابخانه یان زانكۆ یان ئاماده‌نه‌بوون له وانه‌كانی
پێش تاقیكردنه‌وه كه ، یاخود به‌رده‌وام هه‌وڵی دواخستنی
تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌دات.
هۆكاره‌كانی ترس له تاقیكردنه‌وه به‌گشتی
1- پشتگوێ خستنی بابه‌ته‌كان و پێدانه‌چوونه‌وه به باته‌كاندا رۆژ له
دوای رۆژ وه كه‌ڵه‌كه‌بوونیان دواتر له‌به‌ركردنیان قورس ده‌بێت .
2-وه خه‌زن نه‌كردنی بابه‌ته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی باش له كۆئه‌ندامی یادكردنه‌وه‌دا .
2- خۆئاماده نه‌كردن به‌شێوه‌یه‌كی باش بۆ تاقیكردنه‌وه .
3- بروابه‌خۆنه‌بوون و تێروانینی خراپ بۆ خود كه هه‌ستێكی لا دروست
ده‌كات كه توانای كه‌مه بۆ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌و له راستیشدا خۆی
خاوه‌نی توانایه‌كی باشه .
4- حه‌زێكی زۆر به‌هێز بۆ سه‌ركه‌وتن و به‌ده‌ستهێنانی نمره‌ی زۆر به‌رز.
5- كێبركێ (منافسه) كردن له‌گه‌ڵ هاورێیه‌كی .
6- ئه‌و بیرورایه‌ی له‌لا دروست ده‌بێت كه هه‌رچی خوێندوه هه‌مووی له‌بیرده‌چێته‌وه .
7- به پێ ی تیۆری فێربوونی كۆمه‌ڵایه‌تی ، ترس له تاقیكردنه‌وه له
كه‌سانی تره‌وه فێرده‌بین واته له رێگه‌ی تێبینیكردنی كه‌سانی
ده‌رووپشتمان .
چاره‌سه‌ر كردن
1- بروا به‌خۆبوون به‌وه‌ی كه توانای ژیریت هه‌یه بۆ سه‌ركه‌وتن وه‌ك هه‌موو كه‌سانی تر .
2- گرنگی دان به بابه‌ته‌كان له‌سه‌ره‌تای ساڵه‌وه پشتگوێ نه‌خستنی هیچ
بابه‌تێك وه گوێگرتن له مامۆستا‌و به‌شدار یكردن له گفتوگۆكانی ناو هۆڵی
خوێندن .
3- پێویسته ئه‌و راستیه زانستیه بزانرێت چ له لایه‌ن
خوێندكار وه چ له‌لایه‌ن خێزانه‌كه‌یه‌وه كه جیاوازی تاكایه‌تی هه‌یه
له نێوان تاكه‌كاندا كه ئاستی زیره‌كی و تواناكانی هه‌موو كه‌س وه‌ك یه‌ك
نی یه .
4- حه‌زو ته‌ماعه‌كان زۆر له ئاستی پێویست به‌رز نه‌بێت
چونكه تا به‌رز بێت ترس و دڵه‌راوكێ زیاد ده‌كات وه له‌بیرچوونه‌وه زۆر
ده‌بێت .
5- كه‌ش و هه‌وای ناو خێزان ئاسایی بێت وه‌ك رۆژانی ئاسایی پێش تاقیكردنه‌وه .
6- پێویسته شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی ناوه‌نده‌كانی خوێندن بگۆرێت له
كه‌مكردنه‌وه‌ی ترسی تاقیكردنه‌وه واته جه‌خت نه‌كردنه‌وه‌ی زۆر له‌سه‌ر
تاقیكردنه‌وه و ترساندن به تاقیكردنه‌وه وه‌ك سسزایه‌ك بۆ خوێندكار
به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی وه‌ربگیرێت .
6- شێوازی سه‌عیكردن له
سه‌ره‌تای ساڵه‌وه دیاریبكرێت وه شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست بێت وه‌ك
نه‌مانه‌وه تا كاتێكی دره‌نگ له‌شه‌و كه‌ده‌بێته هیلاك بوونێكی زۆری مێشك
و جه‌سته و ده‌بێته هۆی له‌بیرچوونه‌وه.
7- گرنگی دان به خواردنی پێویست وه رێكخستنی كاتی پشوودان له كاتی سه‌عیكردندا بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ی وزه‌و چالاكیه‌كان.
راوێژكردن به كه‌سێكی پسپۆر له كاتی ترس ودڵه‌راوكێ ی زۆردا پێش
تاقیكردنه‌وه ده‌بێته چاره‌سه‌رو كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه خراپه‌كانی
كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێدا .
گێلاس عبدوڵڵا
مامۆستای زانكۆ
ئه‌ندامی سه‌نته‌ری راوێژكاری خێزان
له‌گه‌ڵ هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موو قوتابیان و خوێندكارانمان
اانتتوتوت
ReplyDelete(p)
ReplyDelete