Tuesday, February 17, 2015
Tuesday, January 13, 2015
Monday, January 12, 2015

دەوڵەتی حەسنەوی



دەوڵەتی حەسنەوی
کورد لە سەردەمی ئایینی ئیسلامیشدا لە خاکی کوردستاندا چەند دەوڵەتێکی جیاوازی دامەزراندووە. بەپێی باری ئەو دەمە ئەوانە دەوڵەتی ھەرێمی بوون و لە ژێر سەرۆکایەتیی ھەندێک خێزاندا بوون.
بەداخەوە کورد لەو کاتەدا نەیتوانی لە سەرانسەری کوردستاندا دەوڵەتێکی مەزن و ناوەندی دامەزرێنێ. ھەر لەبەر ئەوەش بوو چەند دەوڵەتێکی ھەرێمی دامەزرا. لە باشووری کوردستاندا، لە شاری "جیبەل" خانەدانێکی کورد بە ناوی "حەسنەوی"یەوە، ھێزی خۆی ڕێک خست و لە ساڵی ٩٤١ی پاش زاییندا سەربەخۆییی خۆی ئاشکرا کرد. بەرەبەرە سوپا و دەوڵەتی پێش خست و شاری ھەمەدان، مەھاباد، کرماشان و شارەزوور کەوتنە ناو سنووری دەوڵەتی حەسنەوییەوە. دەوڵەتی حەسنەوی پارە و پووڵیشی ھەڵکەند و سیستێمی ئابووریی ناوەندیی پێک ھێنا. لە کوردستاندا ڕێگاوبان و ئاواییان دروست کردەوە. دەوڵەتی حەسنەوی تاکوو ساڵی ١٠١٤ دەسەڵاتی ھەبوو

دەوڵەتی شەدادی
لە ساڵی ٩٥١ی پاش زاییندا سەرۆکی تیرەی ڕەوادی، محەمەد شەدادی دەوڵەتی شەدادیی کوردی دامەزراند و سنوورەکەیشی، لە شاری ڕەواندزەوە تاکوو شاری گەنجە ـ ئازەربایجانی سۆڤێتی ـ دەکشا لەو کاتەدا لە ڕۆژەڵاتی کورستاندا دەوڵەتی شەدادی و لە ڕۆژاوای کوردستاندا دەوڵەتی مەروانی و لە باشووریشدا دەوڵەتی حەسنەوی ھەبوون. ئەم سێ دەوڵەتەی کورد، ھەموو ھاودەمی یەکتر بوو. لە سەردەمی دەوڵەتی شەدادیدا، ژیانی کولتووری و ھونەری زۆر پێش کەوت لە ساڵی ١٠٨٨دا شای سەلجووقییەکان ھێرشێکی مەزنی بردە سەر دەوڵەتی شەدادی و دوایی پێ ھێنا
دەوڵەتی مەروانی
لە ساڵی ٩٨٥ی پاش زاییندا باد دۆستەک دەوڵەتی مەروانیی دامەزراند و مەییافەرقین (سلیڤان)یشی کردە پایتەخت بۆ خۆی. سنووری دەوڵەتی مەروانی لە ماوەیەکی زۆر کەمدا فراوان کرا و تاکوو ھەرێمی نسێبین، جەزیرە، مەعدەن، ئامەد، ڕەحا، بەدلیس و مەلازگریی گرتەوە. ئەو پاشایانەی کورد کە دوای دۆستەک ھاتن، دەوڵەتی مەروانییان بەباشی و خۆشی ڕاگرت، بەتایبەتی لە سەردەمی پاشایەتیی ئەحمەد مەروان (ناسرلدەولە)دا، خەڵک بە ئازادی و سەرفەرازی دەژیا. لە دەوڵەتی مەروانیدا شارستانێتی و ھونەر زۆر پێش کەوتن. پەیکەری مەییافەرقین و ئامەد دیاربەکری سەرلەنوێ دروست کرایەوە. گەلێک مزگەوت و کاروانسەرا و پرد دروست کران. لە کۆشکی پاشایانی کورددا مۆسیقا، سەما و ھەڵپەڕکێ پەرەی سەند و کاری ھونەری پێش کەوت و دەوڵەمەند بوو لە کاتی بوونی دەوڵەتی مەروانیدا، دەوڵەتی تورکە سەلجووقییەکانیش ھەبوون، لە سەردەمی مەنسووری ناسرلدەولەدا، توغرولبەگ سوڵتانی سەلجووقییەکان بوو لە ساڵی ١٠٤٣دا توغرولبەگ بە سەرۆکایەتیی توغا ئاسغلی ١٠٠٠ سواری ناردە سەر مەییارفەرقین، بەڵام ھێزی سەلجووقیی تورک بەرانبەر سوارچاکیی مەروانی خۆیانیان ڕانەگرت و پیس شکان و تاڵانیش کران، ئیتر لە دوای ئەوەوە تورک خۆی دوور ڕا دەگرت لە سەردەمی ناسرلدەولەدا دەوڵەتی مەروانی بەرەو کزی چوو و نیزامولمولکی سوڵتانی سەلجووقییەکان، بە ھەلی زانی و ھێزێکی سوارەی بە سەرکردایەتیی فەخرولدەولەی ناردە سەر مەروانیەکان. فەخرولدەولە لە نزیکی ئامەد لەشکری خۆی دوو بەشەوە، بەشێکیان بە سەرۆکایەتیی کوڕەکەی خۆی، زەعمیرولڕوئەسا، ناردە سەر ئامەد و خۆیشی لەگەڵ ھێزەکەی تردا ھێرشی کردە سەر وان کە پایتەخت بوو، ناسرولدەولە ناچار بەرەو جەزیرە ھەڵات
لە ساڵی ١٠٨٦دا و دوای مەییارفەرقین و ئامەد، ئیتر دەوڵەتی مەروانی کەوتە ژێر دەستی تورکە سەلجووقییەکانەوە. لە ساڵی ١٠٩٧دا دوایی بە دەسەڵاتی مەروانی ھات

ئیمپراتۆریی ئەیووبی
ئەیووبییەکان تیرەیەکی کوردن و لە ڕۆژەڵاتی کوردستاندا ژیاون. نوورەدین مەحموود، لە سەدەی دوانزەیەمدا دەوڵەتی زەنگیی لە ناوچەی کەرکووک، مووسڵ، حەلەب دامەزراند. لەو دەمەدا خاچپەرستانی ئەورووپا، بە ئەنادۆڵدا ھێرشیان کردە سەر شاری قودس. نە تورکی سەلجووقی و نە دەوڵەتی فاتمیی مسر توانییان پێشی ئەو لەشکرەی خاچپەرستانی ئەورووپا بگرن، تاکوو بەرگری لە شاری قودس بکەن و بیپارێزن
سەرۆکی دەوڵەتی زەنگی، نوورەدین مەحموود بۆ پاراستنی سەرداری و سەروەریی قودس، لەگەڵ خاچپەرستاندا کەوتە شەڕ. لەبەر ئەوە ھێزێکی مەزنی بە سەرۆکایەتیی سەلاحەدینی ئەیووبیی ناردە پایتەختی دەوڵەتی فاتمیی مسر
سەلاحەدینی ئەیووبی قوماندارێکی گەلێک زیرەک و قارەمان بوو. لە ساڵی ١١٧١دا ھەلی بۆ ھەڵکەوت و دەستی بە سەر دەوڵەتی فاتمیی میسردا گرت و دەسەڵاتی خۆی ئاشکرا کرد و لە جێی دەوڵەتی فاتمی، دەوڵەتی ئەیووبیی دامەزراند. سەلاحەدین لەسەر ھەڵوێستی خۆی کاروباری ڕادەپەڕاند. لە ساڵی ١١٧٤دا سنووری دەوڵەتی ئەیووبیی ئیسلامیی فراوان کرد و بوو بە خاوەن دەسەڵات. سنووری ئەم دەوڵەتە لە مسرەوە تاکوو حیجاز،یەمەن، فەلەستین، سووریا، کوردستان بوو. سەلاحەدین بۆ خۆی ھێزێکی چابووک و سوارچاکی لە کورد دروست کردبوو سەلاحەدینی ئەیووبی بە قارەمانێتیی خۆی شاری قودسی لە خاچپەرستانی ئەورووپا ڕزگار کرد و ھێزی خاچپارێزانی ڕەتاند و ناوی قوماندارێتیی کورد لە تەواوی جیھاندا بڵاو بووەوە. ئەگەرچی سەلاحەدین و ھەندێکیش لە لەشکرەکەی کورد بوون، بەڵام دەوڵەتی ئەیووبی خۆڕسک دەوڵەتێکی نەتەوەیی کوردی نەبوو، بەڵکوو دەوڵەتێکی ئیسلامی بوو، چونکوو لە سەردەمی ئەو کاتەی ئیسلامدا، ئەو دەوڵەتانەی دادەمەزران، لەسەر بنج و بناوانی نەتەوەیی دانەدەمەزراند، چونکە ھۆشیاریی نەتەوەیی لەو ئاستەدا نەبوو کە ببێتە مایەی دامەزراندنی دەوڵەتێکی نەتەوەیی سەلاحەدینی ئەیووبی لە ساڵی ١١٩٣دا مرد و ئیتر دەوڵەتی ئەیووبی بەرەو سستبوون دەچوو، تاکوو لە ساڵی ١٢٥٠دا دەوڵەتی ئەیووبی کۆتاییی پێ ھات. ئێستاش گۆڕی سەلاحەدینی ئەیووبی لە شاری شامە و لەسەر کێلی گۆڕەکەی نووسراوە: "سەلاحەدینی کورد"

میرنشینیی ئەردەڵان
← وتاری سەرەکی: میرنشینی ئەردەڵان
میرنشینیی ئەردەڵان لە لایەن بابائەردەڵانەوە دامەزرێنراوە، ئەم میرنشینە نزیکەی ٦٥٠ ساڵ دەسەڵاتی ھەبوو. کاتێ مەغۆلەکان ھێرشیان کردە سەر کوردستان، بابائەردەڵان سیاسەتی بەرانبەر ئەوان بەکار ھێنا و لەگەڵیاندا نەکەوتە شەڕ، جا لەبەر ئەوە تا دەھات دەسەڵاتی میرنشینی ئەردەڵان لە ھەرێمی شارەزوور و ھەوراماندا مەزنتر و بەرفراوانتر دەبوو. بە ئامانجی ئەوەی کە دەوڵەتێکی نەتەوەیی دامەزرێنێ. ئەوە بوو لە دواییشدا تا ڕادەیەک گەیشتە ئامانجی خۆی و دەوڵەتێکی ھەرێمیی نەتەوەییی تەمەندرێژیشی دروست کرد لە سەدەی چواردەیەمدا، لە عێرقدا دەوڵەتی جەلائیری دروست بوو و توانییان بەشی ڕۆژاوا و باکووری ئەردەڵان بگرن. بەڵام لە سەدەی پانزەیەمدا سەرۆکی میرنشینی ئەردەڵان، میرحەسەن، باکوور و ڕۆژاوایشی لە ژێر دەستی جەلائیرییەکان ڕزگار کرد و زێی مەزنی کردە سنووری باکووری میرنشینی ئەردەڵان و لە ڕەواندزیشدا بنکەیەکی سەربازیی دروست کرد لەو سەردەمەدا وێژە و ھونەر و زمانی کوردی لە مزگەوتەکاندا زۆر پێش کەوتن و گەلێک بەرھەم بە زمانی کوردی بڵاو کرایەوە. عوسمانییەکان لە ساڵی ١٥٤٩دا ھێرشێکی گەلێک مەزنیان بردە سەر ڕەواندز و لە نێوان عوسمانییەکان و ھێزی میرنشینی ئەردەڵاندا شەڕێکی دژوار ڕووی دا، عوسمانییەکان سەر نەکەوتن و شکستیان ھێنا
میرنشینیی ئەردەڵان تاکوو ساڵی ١٨٦٤ لەسەر دەسەڵاتی خۆی مایەوە دوا میری ئەم میرنشینە ئەمانوڵڵا بوو کە ھەر لەو ساڵەدا بە دەستی عوسمانییەکان لە ناو برا و ئەم میرنشینە کۆتایی پێ ھات

میرنشینیی بادینان
میرنشینیی بادینان لە نێوان شاری مووسڵ و چەمی دیجلە و زێی مەزندا دامەزرێنرا بوو. سنووری میرنشینیی بادینان، لە ڕۆژئاواوە میرنشینیی بۆتان و لە باکوورەوە میرنشینیی ھەکاری و لە ڕۆژھەڵاتیشەوە میرنشینیی سۆران بوو. شاری ئامێدی پایتەختی میرنشینیی بادینان بوو. سنووری ئەم میرنشینییە ئەم شارانەی دەگرتەوە: زاخۆ، ئاکرێ و دھۆک
دەوڵەتە ھەرێمی و مەزن و ناوەندییەکانیش ھەردەم دووبەرەکییان دەخستە ناو میرە کوردەکانەوە و نەیاندەویست میرە کوردەکان یەک بگرن و میرنشینە کوردییەکان ببی بە یەک
دوای مردنی میرئیسماعیلی بادینان، میر محەمەدی سۆران میرنشینیی بادینانی خستە ژێر دەستی خۆیەوە و ھەردوو میرنشینەکە بوون بە یەک. میرنشینیی سۆرانیش لە ھەرێمی خۆیدا زۆر مەزن و بەھێز بوو

میرنشینی سۆران
← وتاری سەرەکی: میرنشینی سۆران
دامەزراندنی میرنشینی سۆران لە لایەن کوردێکەوە بوو ناوی کەڵۆس بوو. کەڵۆس کوردێکی گەلێک ناودار بووە. لە سەردەمی مەر مستەفادا بارودۆخی میرنشینی سۆران گەشە دەکات و خۆش دەبێت. میر مستەفا لە ساڵی ١٨١٣دا دەسەڵاتی میرێتی دەداتە دەستی کوڕەکەی خۆیەوە کە ناوی میر محەمەد بووە، میرمحەمەد پیاوێکی ھۆشیار و زیرەک بووە، زۆر بەناوبانگ بووە، ئەم میر محەمەدە زیاتر بە پاشا کوێرە بەناوبانگ بووە
میر محەمەد کاروباری میرێتی دەکاتە دوو بەشەوە:
چارەسەرکردنی شەڕ و گێرەوکێشەی ناوخۆی
خەبات لە پێناوی بەرفراوانکردنی میرنشینی سۆراندا.
میرمحەمەد ـ پاشا کۆرە ـ پاش تێپەڕ بوونی سێ ساڵ بەسەر میرێتییەکەیدا، واتە لە ساڵی ١٨١٦دا کارخانەیەکی چەکی لە کاولان کە نزیکی ڕەواندزە دروست کرد لەو کارخانەیەدا، شمشێر تفەنگ و گوللە و تۆپ و چەرخی تۆپ و ... ھتد درووست دەکران
پاش ئەوەی میر سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاند و دەستی دایە خەباتی بەرفراوانکردنی سنووری میرنشینیی خۆی و ئۆردووگایەکی سەربازیی لە ٣٠٠٠٠ (سی ھەزار) سەرباز درووست کرد، لەوانە ١٠٠٠٠ (دە ھەزار)ی سوارە و ٢٠٠٠٠ (بیست ھەزار)یشی پیادە بوون
لە ساڵی ١٨٣٣دا سنووری میرنشینیی سۆران گەلێک بەرفراوان بوو. لە باکوورەوە دەگەیشتە جزیرە و لە باشووریشەوە تاکوو زێی بچووک و لە لایەکی تریشەوە دەگەیشتە سنووری میرنشینی بۆتان
میرمحەمەد بۆ بەڕێوەبردنی میرنشینیی خۆی، سیستێمێکی دانا لە سیستێمەکەیدا خەزێنەیەکی سێ بەشیی پێک ھێنا:
بەشی ماڵ و مڵکی تایبەتیی میر.
بەشی داھات و باج.
بەشی دارایی و فەرمانڕەوایی و شارەکان و ... ھتد.
میرمحەمەد لە ساڵی ١٨٣٠دا لەشکرێکی مەزنی بە سەرۆکایەتیی ئیبراھیم پاشا، دژی سوڵتان مەحموودی دووەمی عوسمانی ناردە سەر سووریا و لە لایەکی تریشەوە لەشکرێکی تری بە سەرۆکایەتیی میرموراد ناردە ئێران و ئەو ناوچانەی کوردیان تیا دەژیا میر لە ساڵی ١٨٣٤دا پەیمانێکی ئاشتیی لەگەڵ ئێراندا مۆر کرد دەوڵەتی عوسمانیش ھەردەم خەریکی پلانی ھێرش بردنە سەر میرنشینی سۆران بوو، بەڵام ھەر سەر نەدەکەوت لە ساڵی ١٨٣٦دا عوسمانییەکان بە سەرۆکایەتیی ڕەشید پاشا، ھێزێکی گەورە و گرانیان ناردە سەر میرنشینی سۆران و شەڕێک قورس بەرپا بوو. لە دواییدا ھێزی عوسمانی توانیی دەوروبەری میرنشینیی سۆران بگرێ دوایی میرمحەمد خۆی چوو بۆ ئەستەمووڵ. سوڵتان مەحموودی دووەمی عوسمانی میری ئازاد کرد، بەڵام لە گەڕانەوەدا بۆسەیەکیان بۆ دا نا و بە نامەردی میرمحەمەد ـ پاشا کۆرە ـ یان کوشت و میرنشینیی سۆرانیان ھەڵوەشاندەوە

میرنشینی بابان
← وتاری سەرەکی: میرنشینی بابان
میرنشینی بابان لە بنەڕەتدا بە ناوی فەقێ ئەحمەدی بابانەوە دامەزراوە. لە ساڵەکانی ١٦٨٦ بەدواوە بەھێز بووە و دواییش دەسەڵاتی گرتۆتە دەست. لە نیوەی یەکەمی سەدەی ھەژدەیەمدا میرنشینی بابان لە ڕووی سیاسییەوە و دژی دەوڵەتی عوسمانی ڕۆڵێکی زۆر گرینگی بینیوە، ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ بوونی دەسەڵات و ھێزی سەربازیی میرنشینی بابان. دەسەڵاتی میرنشینی بابان دەگەڕێتەوە بۆ ٣٠٠ ساڵێک لەمەوبەر. ئەم میرنشینە دەکەوێتە ناوچەی سلێمانییەوە، لە باشووری میرنشینی سۆرانەوە و تاکوو بەشێکیش لە ڕۆژەڵاتی کوردستان دەگرێتەوە. لە ڕۆژئاواشەوە تەواوی ناوچەی کەرکووکی دەگرتەوە. بەشێکی ناوچەی شارەزوور لەژێر دەسەڵاتی میرنشینی باباندا بوو. پایتەختی میرنشینی بابان قەڵاچوالان بوو. دوای ئەوەی دادوەری گوندی مەڵکەندی، ئیبراھیم پاشا، بە ناوی سلێمان پاشاوە، لە ساڵی ١٧٨٤دا دەستی بە درووستکردنی شارێک کرد و ناوی سلێمانیی لێ نا و دواییش کرا بە پایتەختی میرنشینی بابان
لە سەردەمی میرنشینی باباندا گیروگرفتی ناوخۆیی زۆر بوو، ئەمە زۆر کاری کردە سەر بێھێزی و لاوازکردنی ئەم میرنشینە لە لایەکەوە، لە لایەکی تریشەوە عوسمانی و فارس بە پێی ڕێککەوتنی پەیمانی قەسری شیرین میرنشینی بابانیان لە ناو خۆیاندا بەش کرد. ئیتر لە دوای ئەوەیش میرنشینی بابان جارێ دەکەوتە ژێر دەستی عوسمانی و جارێکی تریش ژێر دەستی فارس
لە سەردەمی میرعەبدولڕەحمان پاشادا جارێکی تریش میرنشینی بابان بەھێز بووەوە و سەربەخۆییی خۆی ڕاگەیاند. عوسمانییەکان لە ساڵی ١٨٢٢دا بە لەشکرێکی زۆر بەھێز و لەژێر سەرکردایەتیی مامەد پاشا خۆیدا، ھێرشی بردە سەر سلێمانی کە پایتەختی میرنشینی بابان بوو
نزیکەی ٥٠٠ کەس لە لەشکری عوسمانی کوژرا، بەڵام لە دواییدا عوسمانییەکان توانییان شاری سلێمانی بگرن. مەحموود پاشا لە دوای مردنی باوکی بوو بە سەرۆکی میرنشینی بابان و تاکوو ساڵی ١٨٣٤ دەسەڵات بە دەستی ئەو بوو و دوای ئەویش دەسەڵاتی میرنشینی بابان تاکوو ساڵی ١٨٥١ بە دەستی سلێمان پاشا بوو
ئەوەی شایانی باسە، لە ماوەی دەسەڵاتداریی ئەم میرنشینەدا زمان و ئەدەبی کوردی زۆر پەرەی سەند، بەتایبەتی لە کۆتایی سەدەی شانزەوە تاکوو نیوەی یەکەمی سەدەی ھەژدە
دروستبوونی قوتابخانەی شیعری کلاسیکی کوردی بە ڕێبەرایەتیی نالی ١٧٩٧ ـ ١٨٥٥ و ھاوڕێکانی، سالم و کوردی و مەحوی کە شەقـڵشکێنی شیعری کوردی بوون لە دیالێکتی کرمانجیی خواروودا و دواییش بوو بە زمانی ئەدەب و نووسین و زۆر لە شاعیرانی تریش ھەر لەسە ئەو ڕێچکەیە ڕۆیشتن و پەیڕەوییان کرد و پەرەیان بەو زمانە ئەدەبییە دا

میرنشینی ھەکاری
ھەکاری ناوچەیەکی شاخاوییە، میرنشینی ھەکاری دەکەوتە نێوان گۆلی وان، شاری وان و خۆشاوی. پایتەختی میرنشینی ھەکاری شاری چۆلەمێرگ بوو لەبەر ئەوەی ئەم میرنشینە لە ھەرێمێکی چیاییدا بوو، دەیتوانی خۆی لە دوژمن بپارێزێ و بژێ. بۆیەش ھەتا دەھات بەھێز دەبوو دەوڵەتی عوسمانی لەم میرنشینە دەترسا، بۆیە زۆر جار لەشکری دەناردە سەر گوندەکانی دەوروبەری میرنشینی ھەکاری و کاولی دەکردن و مووچەخۆر و ڕۆشنبیرانی کوردیان لەو ھەرێمە دەر دەکرد لەبەر ھێرش و زوڵم و زۆرداریی عوسمانییەکان، خەڵک پەنایان دەبردە بەر میرنشینی ھەکاری و ھێزی ئەم میرنشینەش ھەتا دەھات زیادی دەکرد. ھێزی چەکداری لە ٤٠٠٠٠ (چل ھەزار) زێدەتر بوو
لە لایەکی ترەوە دەوڵەتی فارسیش ترسی ئەم میرنشینەی لێ نیشتبوو، بۆیە جارەناجارێک بە لەشکری زۆر مەزنەوە ھێرش دەبردە سەری، بەڵام میرنشینی ھەکاری بەردەوام سەربەخۆییی خۆی دژی عوسمان و فارس بە سەرفەرازی پاراستووە. ئەمەش بەتایبەتی لە سەردەمی مستەفا پاشای ھەکاریدا کە میرنشینەکەی زۆر بەھێز بووبوو
ھەرچەندە میرنشینی ھەکاری لەم دواییەی سەردەمی عوسمانییەکاندا ناوی نەمابوو، بەڵام دەوڵەت تاکوو ئەمڕۆش نەیتوانیوە بە تەواوی دەس بەسەر ئەو ھەرێمەدا بگرێ

میرنشینی بۆتان
پایتەختی میرنشینی بۆتان شاری جزیرە بوو. ئەم شارە دەکەوێتە تەنیشت چەمی دیجلەوە کە ئەویش ھۆیەکی گرنگ بوو بۆ ناوچەکە. ڕێگای بازریی دیاربەکر ـ مووسڵ ـ بەغداد ـ ئەستەمووڵ بەوێدا تێدەپەڕی ئەم میرنشینە ڕۆڵێکی گرنگی لە مێژووی ڕووناکبیریی کورددا بینیوە. لە میرنشینیی بۆتاندا خەباتێکی زۆر بۆ پێشخستنی زمان و وێژەی کوردی کراوە. لە نێوان ساڵانی ١٤٠٠ ـ ١٥٧٠دا شاری جزیرە بووبووە سەرچاوەی زانیاری و ڕووناکبیری. لە قوتابخانەکانی جزیرەدا گەلێ مرۆڤی مەزن و ناودار ھەڵکەوتن لە ھەرێمەکانی میرنشینی بۆتان و ھەکاریدا، فەیلەسووف و نووسەر و شاعیری وەکوو مەلای جزیری، فەقێ تەیران و ئەحمەدی خانی دەرکەوتن. مەم و زینی خانی ئەمڕۆ لە ناو کلاسیکانی جیھاندا جێی خۆی گرتووە ھەروەھا بنەماڵەی بەدرخان لە ڕووی خزمەتکردنی زمان و وێژە و ھونەرەوە ڕۆڵێکی مەزن و گرنگیان بینیوە.لە ساڵی ١٨٨٠دا ڕۆژنامەی کوردستان و ساڵانی ١٩٣٠ ـ ١٩٥٤، گۆڤاری ھاوار، ڕۆژا نوو، ڕووناھی یان دەرکردووە لە ساڵی ١٨٢١دا بنەماڵەی عەزیزان دەسەڵاتی ئەم میرنشینەیان گرتە دەست لە سەدەی نۆزدەیەمدا کوردستان لە نێوان میرنشینەکاندا بەش کرا بوو. میرنشینی بۆتان دژی دوژمن تێکەڵاوییەکەی باشی لەگەڵ خەڵکی کورددا درووست کردبوو. ھەوڵێکی زۆریش بۆ یەکبوون و سەربەخۆیی میرنشینانی سۆران، بۆتان، بادینان،بابان درا، بەڵام دەوڵەتی عوسمانی زوو ھەستی بەمە کرد و بە لەشکرێکی گەورە و گرانەوە ھێرشی بردە سەر ھەموو میرنشینەکان و بەو پەلامارە ئۆتۆنۆمیی میرنشینەکانی نەھێشت و دەزگای درووستکراوی داگیرکەری لە جێی میرنشینەکاندا دامەزراند کورد کە ئەوڕۆ گەورەترین نەتەوەی بێ نیشتمانی سەر گۆی زەوییە یەکێک لە کۆنترین نەتەوەکانی ڕۆژھەڵاتی نێزیک و ناوەڕاستە. سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ناخی مێژوو. بەڵگە زانستییەکان پیشان دەدەن کە کوردستانیش مێژینەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کانگەی کەونارایەکی ھەرە کۆن و دێرین. لە چاخی بەستەڵەکدا کە نێزیکەی نیو میلیۆن ساڵ پێش لە ئێستە ڕووی دا و نزیکەی ٢٠.٠٠٠ ساڵ پێش لە زایین کۆتایی ھات زۆربەی ناوچەکانی ئەورووپا و ئەمریکای باکووری داپۆشرابوون لە سەھۆڵ. ئەو دەمە ناوچە بیابانی و چۆڵەوانییەکانی ئەفریقا و مەڵبەندە وشکە عەرەبییەکان کەشێکی مامناوەندییان ھەبوو. کوردستانیش کەش و ئاووھەوایەکی بارانی و مامناوەندیی ھەبوو.

{ گەردیلە }


{ گەردیلە }
گه‌ردیله‌ بچووکترین به‌شی مادده‌یه‌ که‌ خاسیه‌تی کیمیایی خۆی بپارێزێت.
له‌ باره‌ی گەردیلەوه‌
گەردیلە مانای ئەوەیە کە بچوکترین بەشە و بەشی تری لێنابێتەوە، بەدرێژایی مێژوو بیرۆکە یان چەمکی گەردیلە چەند تێڕوانینێکی جیاوازی بەخۆیەوە بینیووە کە گرنگترین خاڵی وەرچەرخان لێرەدا زانینی ئەوەبوو کە بە بارگەی موجەب وبارگەی سالب گەردیلە پێک دێنن، یەکەمین تێڕوانین ئەوەبوو کە گەردیلە شێوەی پرتەقاڵێکی ھەیە کە کرۆکەکەی بەشی موجەب و ناوکەکانیشی بەشی سالب پێکدێنن و وە کە گەردیلە توند و پڕە و ھیچ کەلێنیکی تێدانی یە. لەدواییدا دەرکەوت کە ئەم تێڕوانینە ھەڵەیە و گەردیلە توند و پڕ نی یە و زۆربەی قەبارەکەی کەلێنە و مەسەلەی پرتەقاڵەکەش ھیچ پەیوەندی یەکی بەڕاستی یەوە نیە.
دوای ئەوەی ڕەزەرفۆرد و دوای ئەویش بۆر ھاتن و چەند گریمانێکی سەرسوڕھێنەریان خستەڕوو کە لەو کاتەدا زۆر ئاڵۆز بوون و پێچەوانەی بیردۆزی کارۆموگناتیسی بوون کە لەوکاتەدا باوبوو، گرنگترینی ئەم گریمانانە پێچواندنی گەردیلەبوو بە کۆمەڵەی خۆر کە تیایدا خۆر ناوکی گەردیلەکە بوو وە ئەستیرەکانیش ئەو ئەلکترۆنانەبوون کە بەدەوری ناوکدا دەخولێنەوە. بۆر چەند بیردۆزێکی لەسەر پەیوەندی نێوان ووزەی ئەلکترۆن و زەبری جوڵەکەی بەدەوری خولگەکەیدا دانا و چەند یاسایەکی بۆ ئەمەش دانا، بەڵام پاشان بۆر مرد و نھێنی ئەوەی کە چۆن گەیشتۆتە ئەم ئەنجامانە بە نەزانراوی مایەوە. دوای ئەمە بیردۆزە نوێ یەکان ھاتنە کایەوە کە بەشێوەیەکی سەرەکی پشتیان بە شێوەکەی بۆر بەست و چەند ڕاستی یەک و سەلمێندراوێکی تریان بۆ زیادکرد. ئەوەی کەلێرەدا بەلامانەوە گرنگە دوا تێڕوانینە کە زاناکان بۆ شێوەی گەردیلە ‌تێی گەیشتوون و لەمەی خوارەوەدا کورتی دەکەینەوە:
پێکهاته‌ی گەردیلە
ناوک: بارستەی گەردیلەی تێدا کۆبۆتەوە و لە پرۆتۆنی بارگە موجەب و نیوترۆنی بارگە یەکسان و بارستە چوون یەک پێکدێت.
ئەلیکترۆنەکان: بارگەیان سالبە و ١٨٣٧ جار بچوکترن لە پرۆتۆن و نیوترۆن و بەدەوری ناوکە بارگە موجەبەکەدا بە خێرایی زۆر دەخولێنەوە. بەڵام وەک تێڕوانینەکەی بۆر نییە کە چواندبووی بە خولاندنەوە ھەسارەکان بە دەوری خۆردا لە خولگەی جێگیر و یەکساندا، بە پێچەوانەوە خولگەکان لە بۆشایی دان و ھەندێکیان خڕن و ھەندێکی تریان تەشیلەیی و چەند شێوەیەکی ئاڵۆزی ترن.
ئەم ئەلیکترۆنانە لە بۆشاییدا بەدەوری ناوکدا بە دووری گەورە لەیەکتری یەوە دەخولێنەوە، ئەگەر بۆ نموونە وای دابنێین کە نیوەتیرەی ناوکی هایدرۆجین ١ سم ە ئەوا تاکە ئەلکترۆنەکەی گەردیلەکە بەدەوری ناوکدا لەدووری نزیکەی ١ کم ەوە دەخولێتەوە، ئەمەش مانای ئەوەیە کە بەشی زۆری گەردیلەکە بۆشایی یە. ئەوەی کە لەمە دڵنیامان دەکاتەوە ئەوەیە کە چڕی ناوکەکە زۆر لە چڕی گشتی گەردیلەکە زیاترە.
چڕی بریتیە لە بارستە لەسەر قەبارە، بۆ نموونە چڕی ئاو ١ گم/سم٣ یە، بە واتای ئەوەی کە ئەگەر خشتەکێکی پڕلە ئاو بھێنین کە درێژی ھەر لایەکی ١ سم بێت ئەوا بارستەکەی ١ گم دەبێت. چڕی ناوک یەکسانە بە ٢ ملیۆن تەن/ سم٣. لەنێوان گەردیلەکاندا چڕی توخمی ئۆزمیۆم Os چڕیەکەی دەگاتە ٢٢.٤ گم/سم٣، ئەمەش بەڵگەیەکی ترە بۆئەوەی کە زۆربەی گەردیلە بۆشایی یە.
سروشتی گه‌ردیله‌کان
سروشتی گەردیلەکان وایە کە بارگەیان ھاوتایە یانی ژمارەی پرۆتۆنە موجەبەکانی ناو ناوک یەکسانە بەژمارەی ئەو ئەلکترۆنانەی کە بەدەوریدا دەخولێنەوە، بەڵام ئەگەر گەردیلەیەک یەکێک لە ئەلکترۆنەکانی خولگەی دەرەکی وون بکات ئەوە دەگۆڕڕێت بۆ ئایۆنی موجەب چونکە ژمارەی پرۆتۆنەکان زیاتر دەبێت. دەبێ ئەوەش بزانین کە نیوترۆنە بارگە ھاوتاکان ھەرگیز کارناکەنە سەر بارگەی گشتی گەردیلەکە.
جیاکردنه‌وه‌ی گه‌ردیله‌کان
گەردیلەی توخمە کیمیاویەکان بە جیاوازی ژمارەی پرۆتۆنەکانی ناو ناوکیاندا لە یەکتر جیادەکرێنەوە و ئەم ژمارەیە پێی دەوترێ ژمارەی گەردیلەیی. بۆنموونە ژمارەی گەردیلەیی ھایدرۆجین یەکسانە بە یەک چونکە ھایدرۆجین تەنھا یەک پرۆتۆنی تێدایە، وە ژمارەی گەردیلەیی ئۆکسجین یەکسانە بە ٨ چونکە ژمارەی پرۆتۆنەکانی ناو ناوک ٨ دانەیە.
دووری گه‌ردیله‌کان
دووری گەردیلەکان بەشێوەیەکی گشتی لە پلەی ١٠-١٠م ی و ١٠-١٤م ی دایە، وەبەھۆی زۆر بچوکی گەردیلە و قورسی مامەڵەکردن لەگەڵ چەند دانەیەکی کەمدا یەکەیەکی تر بەکاردێت کە پێی دەوترێت مۆڵ ھەر مۆڵێکیش یەکسانە بە ژمارەی ئەڤۆگادرۆ لە گەردیلە، ژمارەی ئەڤۆگادرۆش زۆر گەورەیە و یەکسانە بە ٦.٠٢٢x١٠٢٣. بۆ ئەوەی گەورەی ئەم ژمارەیە بێنینە پێش چاوی خۆمان ئەم ژمارەیە یەکسانە بە ژمارەی ھەموو ئەو دەنکە برنجانەی کە لە ماوەی ٤٠ملیۆن ساڵدا لە ھەموو جیھاندا بەرھەم دێن
دارا حسین
Wednesday, December 31, 2014

له‌ پڕۆسه‌ی فێركردندا

"له‌ پڕۆسه‌ی فێركردندا، ناكرێ هیچ له‌ یه‌كێ له‌ چه‌مكه‌كانی تیوری و كردار، ئازاد و ده‌سه‌ڵات، نه‌زانی و مه‌عریفه‌، ڕێزی مامۆستا و ڕێزی فێرخواز، فێربون و فێركردن، له‌ یه‌كتر جیابكرێنه‌وه‌. من وه‌كو مامۆستا ئه‌زمونی ئازادی و ده‌سه‌ڵاتی خۆم ده‌كه‌م، وه‌ له‌ هه‌مان كاتیشدا كارم له‌گه‌ڵ ئازادی فێرخواز و گه‌شه‌پێدانی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌وانه‌. بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ له‌ بیر بكه‌م كه‌ ئه‌وانیش له‌پڕۆسه‌ی بنیاتنانی ده‌سه‌لاتی خۆیانن.
من ناتوانم، یارمه‌تی فێرخوازان بده‌م به‌سه‌ر نه‌زانیان زاڵ بن، گه‌ربێتو هه‌وڵ نه‌ده‌م به‌سه‌ر نه‌زانی خۆم دا زاڵ بم، شتێك نه‌یزانم، چۆن ئه‌توانم بیڵێمه‌وه‌؟
پاولۆ فڕێڕی

Saturday, December 27, 2014

شه‌ش ئامۆژگاری گرینگ له‌ كاتی گفتوگۆكردندا

زۆرجار له‌ ژیانی ڕۆژانه‌ماندا له‌ زۆر كات و شویندا له‌گه‌ڵ زۆر كه‌سی جیاواز له‌بابه‌تدا گفتووگۆ ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه‌ لیێك نه‌گه‌یشتن یاخود به‌هۆی نه‌زانینه‌وه‌ له‌ شێوازی گفتوگۆكردندا، جا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه‌ بتوانین گفتووگۆیه‌كی كراوه‌ دروست بكه‌ین هه‌وڵ ده‌ده‌ین چه‌ند ئامۆژگاریه‌ك له‌م باره‌یه‌وه‌ بخه‌ینه‌ڕوو :
1. هه‌وڵبده‌ گفتووگۆ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ بكه‌ كه‌ زانیاری ته‌واوت له‌ باره‌وه‌ هه‌بێت، هه‌موو كات هه‌وڵ بده‌ ئاراسته‌ی گفتووگۆكردنه‌كه‌ت به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه‌ به‌ره‌ كه‌زانیاری ته‌واوت له‌سه‌ر هه‌یه‌ و ده‌توانی گفتووگۆیه‌كی باش ئه‌نجام بده‌ین، چونكه‌ قسه‌كردن له‌ بابه‌تێك كه‌ زانیاریت له‌سه‌ر نه‌بَت ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕسته‌یه‌ك بڵین و دووباره‌ی بكه‌ینه‌وه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی بێزار بوون.
2. هه‌وڵبده‌ ساده‌ترین شێواز به‌كاربهێنه‌ له‌ گفتووگۆكردندا، خۆت به‌ دووربگره‌ له‌و ڕستانه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی واتاكه‌ ڕه‌نگه‌ به‌رامبه‌ره‌كت به‌باشی تێنه‌گات.
3. هه‌وڵبده‌ ڕاسته‌وخۆ بڕۆ ناو بابه‌ته‌كه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی كورت و ڕوون و ئاشكرا مه‌به‌ستت بگه‌یه‌نه‌ تاكو به‌رامبه‌ره‌كه‌ت خه‌یڵی به‌م لاو به‌و لادا نه‌ڕوات.
4. هه‌وڵبده‌ خۆت به‌دووربگره‌ له‌ كۆمه‌ڵێك ڕسته‌و ده‌سته‌واژه‌ كه‌ده‌بَته‌ هۆی ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی ڕای به‌رامبه‌ره‌كه‌ت وه‌ك ( نا-نه‌خێر-وانیه‌) ئه‌گه‌ر هاتوو ڕای به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بێ‌ هه‌ڵه‌بوو به‌ شێوه‌یه‌كی وا ڕایه‌كه‌ی بۆ ڕاست بكه‌ره‌وه‌ هه‌ست به‌ شكانه‌وه‌ی نه‌كات بۆئه‌وه‌ی بۆ چونه‌كه‌ت لێ‌ وه‌ربگرێت وه‌ك( ئه‌و ڕایه‌ی تۆ جوانه‌ به‌ڵام پێم وایه‌ نموونه‌یه‌كی بۆ بهێنه‌وه‌ كه‌وا قه‌ناعه‌تت پێ‌ بكات )
5. هه‌وڵبده‌ كاتی ته‌واو ته‌رخان بكه‌ تاوه‌كو به‌رامبه‌ره‌كه‌ت به‌ته‌واوی بتوانێت سه‌رنج و بیر و بۆ چونه‌كانی خۆت بگه‌یه‌نیت له‌كاتی قسه‌كردندا چونكه‌ ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی بێزار بوونی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ قسه‌ده‌كات ، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ناتوانێ‌ به‌ته‌واوی بۆ چونه‌كانی بگه‌یه‌نێت.
6. له‌و كاتانه‌ی قسه‌ت بۆ ده‌كرێت به‌باشی گوێ‌ بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بگره‌ و ڕاسته‌وخۆ سه‌یری ده‌م و چاوی بكه‌ ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت ، كه‌تۆ به‌سه‌رنجه‌وه‌ گۆێ‌ له‌ قسه‌كانی ده‌گریت .

بیری نوێ بۆ ساڵی نوێ

بیری نوێ بۆ ساڵی نوێ
١- راهێنان لەسەر سوپاسگوزاری بکە.
٢- ئەوەت لە بیربێ کە هەمیشە بەیانی رۆژێکی نوێ یە.
٣- تۆ توانایەکت هەیە کە جیاوازی دروست بکەی.
٤- هەوڵبدە کەمێک زیاتر بنوویت.
٥- لێبووردن وات لێ ئەکات دڵخۆشتر بی.
٦- باوەڕت هەبێ کە هەمیشە شتێکی باش وخۆش وا خەریكه‌ ڕوئه‌دات.


Friday, December 26, 2014
Wednesday, December 24, 2014

له‌مه‌ولا ده‌بێت له‌خوێندنگاكان ئه‌م جۆره‌ خواردنانه‌ بدرێته‌ خوێندكاران

له‌مه‌ولا ده‌بێت له‌خوێندنگاكان ئه‌م جۆره‌ خواردنانه‌ بدرێته‌ خوێندكاران

د.میران محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی


به‌رپرسانی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی له‌ سلێمانی كۆبوونه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پلانێك دابنێن كه‌ هاوتا بێت له‌گه‌ڵ په‌یڕه‌ونامه‌ی خۆراكی ئه‌مریكی DGAS و پێشنیاری گرووپی بێلایه‌نی پسپۆرانی ته‌ندروستی IOM كه‌ به‌بڕوای ئه‌وان خواردن كاریگه‌ریی دیاریكراویی هه‌یه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وت و ئاره‌زوو و ته‌ندروستی و گه‌شه‌ و توانای بیركردنه‌وه‌ و تێگه‌یشتنی خوێندكار.

به‌و مه‌به‌سته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له‌گه‌ڵ پسپۆڕانی بواری خواردن و گه‌شه‌ كۆبونه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی دانانی پلانێكی گونجاو تا له‌مه‌و دوا له‌ فرۆشگه‌ی خوێندنگاكاندا به‌رنامه‌یه‌كی گونجاو په‌یڕه‌و بكرێت له‌ دانی خۆراك به‌ منداڵان تا سوودی بۆ توانای بیركردنه‌وه‌ و گه‌شه‌ و زیره‌كییان هه‌بێت و له‌ داهاتوودا تاكێكی ته‌ندروست و به‌توانا و لێهاتووی لێ به‌رهه‌م بێت.

به‌پێی پلانه‌ نوێكه‌ كه‌ له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا له‌سه‌ری رێككه‌وتن بۆ له‌مه‌ودوا فرۆشگه‌ی خوێندنگاكان به‌هه‌موو جۆرێك ده‌بێت دوور بكه‌ونه‌وه‌ له‌ خۆراكه‌ چه‌ور و شیرینه‌كان كه‌ زیان به‌ ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نن و بۆ له‌مه‌و دوا به‌پێی خشته‌یه‌ك ده‌بێت رۆژانه‌ خواردنی یه‌ك له‌سه‌ر سێی پێویستی رۆژێك بۆ خوێندكاران دابین بكه‌ن به‌جۆرێك ئه‌و خۆراكانه‌ بریتی بن له‌ سه‌وزه‌ و میوه‌ و شیر و گوێز و بادام و هێلكه‌ و گۆشتی ماسی و خورما و په‌تاته‌ و گۆشتی كوڵاو و ئه‌و خۆراكانه‌ش ده‌بێت به‌جۆرێك بن كه‌ به‌پێی به‌رنامه‌ و خشته‌یه‌ك دابه‌ش بكرێن به‌سه‌ر رۆژه‌كانی هه‌فته‌دا تا هه‌ر رۆژه‌ و خواردنه‌كه‌ی جۆرێك بێت و ڤیتامینه‌كانی پێویستی پێ بگات.

پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ش هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی بۆ رۆژنامه‌نووسان دوان و سه‌ره‌تاش به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی د.میران محه‌مه‌د وتی: "بڕیارماندا پێداچوونه‌وه‌یه‌ك به‌ خشته‌ی خواردنی فرۆشگه‌ی خوێندنگاكاندا بكه‌ین، گرنگه‌ بۆ له‌مه‌و داو منداڵه‌كانمان له‌سه‌ر خواردنی ته‌ندروست په‌روه‌رده‌ بكه‌ین خواردنێك بێت كه‌ هه‌موو جۆره‌ ڤیتامین و پڕۆتینه‌كانی تێدا بێت بۆئه‌وه‌ی له‌ رووی بیركردنه‌وه‌وه‌ باشتر بن و له‌ ئاینده‌دا مرۆڤێكی ته‌ندروست و باش په‌روه‌رده‌ بكه‌ین، راسته‌ ئێستا منداڵن و هه‌رچی بخۆن هه‌ست به‌ سوود و خراپییه‌كه‌ی ناكه‌ن به‌ڵام له‌ ئاینده‌دا له‌ كاتی گه‌وره‌بووندا كاریگه‌ریی ده‌بێت و زانستی تازه‌ ده‌ریخستوه‌ نه‌خۆشییه‌كانی شه‌كره‌ و زۆربه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه‌ په‌یوه‌ندییان به‌خواردنی ناته‌ندروسته‌وه‌ هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت له‌ منداڵیدا.

بۆیه‌ له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا باسمان له‌وه‌كرد چی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانمان ته‌ندروست بن، بڕیارمان دا له‌ هه‌فته‌ی ئاینده‌وه‌ ده‌بێت فرۆشگه‌ی هه‌موو خوێندنگه‌كان به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی ئێمه‌ دیاریمان كردووه‌ خواردن ئاماده‌ بكه‌ن و ته‌نها ئه‌و خواردنانه‌ له‌ فرۆشگه‌كاندا هه‌بێت بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌مه‌ش بڕیارمان داوه‌ واز له‌ سزای دارایی سه‌رپێچیكار بهێنین و ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی بكات فرۆشگه‌كه‌ی داده‌خه‌ین".

ناوبراو داواشی كرد له‌ دایك و باوكی منداڵان هاوكاریان بن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره‌ كه‌ له‌ ئاینده‌دا به‌سوودی نه‌وه‌كان ده‌شكێته‌وه‌.

دواتر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی نه‌جمه‌دین عه‌لی وتی: "ئه‌و رێنماییانه‌ی له‌سه‌ری رێككه‌وتووین بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌سه‌ر هه‌موو خوێندنگه‌كاندا و له‌ رێی توێژه‌ره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و سه‌رپه‌رشتیارانی كارگێڕی و به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگه‌كان سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیارانه‌ ده‌كه‌ین به‌مه‌به‌ستی باشتر كردنی جۆری خواردنه‌كانی كه‌ به‌ منداڵان ده‌درێت له‌ پێناو سوودگه‌یاندنی زیاتر به‌ نه‌وه‌كانمان تا له‌ داهاتوودا نه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروستی هۆشیاریان لێ به‌رهه‌م بێت".
Tuesday, December 23, 2014

بۆ "زانیاری"

به‌ره‌و سه‌عی كردن و ترس له‌ تاقیكردنه‌وه‌ .....
Photo: ‎بۆ "زانیاری"
به‌ره‌و سه‌عی كردن و ترس له‌ تاقیكردنه‌وه‌ .....

به‌گشتی هه‌موو تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك ترس و دڵه‌راوكێیه‌ك لای تاك دروست ده‌كات ،واته‌ له‌ پێش یان له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا وه‌ك (تاقیكردنه‌وه‌كانی ناوه‌نده‌كانی خوێندن ، چاوپێكه‌وتن بۆ وه‌رگرتن له‌ بوارێكی كاركردندا ……….هتد ) له‌م باسه‌دا زیاتر جه‌خت كردنه‌ له‌سه‌ر تاقیكردنه‌وه‌كانی ناوه‌نده‌كانی خوێندن كه‌ بۆته‌ فۆبیایه‌ك لای قوتابیان و خوێندكارانمان هه‌ر له‌ قوناغی سه‌ره‌تایی یه‌وه‌ تاده‌گاته‌ زانكۆو ته‌نانه‌ت خوێندكارانی خوێندنی باڵاش وه‌ له‌ هه‌موویان زیاتر قوتابیانی شه‌شه‌می ئاماده‌یی یه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كه‌ین ئه‌و باره‌ نائاسایییه‌ كه‌ قوتابیه‌كی شه‌شه‌می ئاماده‌یی له‌ خێزانێكدا بێت نه‌ك قوتابیه‌كه‌ خۆی به‌ڵكو هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ به‌تایبه‌تی دایك و باوك ده‌كه‌ونه‌ حاڵه‌تێكی ئاماده‌باشیه‌وه‌ وه‌ك خۆئاماده‌كردن بێت بۆ جه‌نگ به‌جۆرێك هه‌موو شتێك ده‌چێته‌ باری نا ئاساییه‌وه‌ و هه‌ر له‌ گه‌ران وچوونه‌ ده‌ره‌وه‌و هاتنی میوان و دابران له‌ به‌رنامه‌كانی ته‌له‌فزیۆن ته‌نانه‌ت ده‌گاته‌ ئه‌وه‌ی قوتابیه‌كه‌ له‌ هه‌موو روویه‌كه‌وه‌ خۆی پشتگوێ بخات زۆر جار هه‌ندێ نه‌خۆشی جه‌سته‌یی دروست ده‌بێت له‌ ئه‌نجامی ترس و دڵه‌راوكێ یه‌كی زۆر وه‌ك ( ئازاری گه‌ده‌ ، ئازاری سه‌ر ،خه‌وزراندن ، كه‌می خواردن له‌ ئه‌نجامدا ده‌بێته‌هۆی لاوازی و بێ هێزی جه‌سته‌ی و دابه‌زینی رێژه‌ی خوین ………هتد).
ئه‌مه‌ش به‌ پله‌ی یه‌كه‌م ده‌رئه‌نجامی كاریگه‌ری خێزانه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ پێداده‌گرن له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی نمره‌ی زۆر به‌رز به‌ بێ ره‌چاوكردنی توانای قوتابیه‌كه‌ كه‌ ناتوانێت ئه‌و نمره‌یه‌یی ئه‌وان پێشبینیان كردووه‌ به‌ده‌ستی بهێنێت وه‌ به‌ پله‌ی دووهه‌م ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ كه‌ش و هه‌وای ناوه‌نده‌كانی خوێندن هه‌رله‌ سه‌ره‌تایی ده‌ستپێكردنی ساڵی خوێندنه‌وه‌ به‌رده‌وام هه‌ره‌شه‌ به‌تاقیكردنه‌وه‌و پرسیاری قورس ده‌كرێت به‌رده‌وام ترسێك له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی وزاری لای قوتابی دروستده‌كرێت،كه‌ ده‌بێته‌ كابوسێك و وه‌زۆر جار قوتابیه‌كه‌ ئاستێكی باشی هه‌یه‌ به‌ڵام له‌ سه‌ره‌تاوه‌ زیاد له‌ پێویست خۆی هیلاك ده‌كات و وێنایه‌ك له‌ لایه‌ن مامۆستاكانی و خێزانه‌كه‌ی له‌ لا دروست ده‌كرێت كه‌ نمره‌یه‌كی زۆر به‌ ده‌ست ده‌هێنێت به‌ڵام كاتێك نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ترس و هیلاكی و ته‌نگه‌ژه‌ی ده‌روونی ده‌بنه‌ رێگر له‌گه‌یشتن به‌و وێنایه‌ی له‌ لای هه‌بوو ئه‌ویش به‌ده‌ستهێنانی نمره‌یه‌كی به‌رز وه‌ زۆرجار قوتابیه‌كه‌ دوای تاقیكردنه‌وه‌ی یه‌ك دوو بابه‌ت بریاری دواخستنی تاقیكردنه‌وه‌ده‌دات بۆ خولی دووهه‌م یاخود بۆ ساڵی داهاتوو . 
وه‌ پله‌ی سێهه‌م ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ سستمی خوێندن له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا كه‌ پێوه‌ری یه‌كه‌م و كۆتایی نمره‌یه‌ واته‌ هیچ گرنگی یه‌ك نادرێت به‌ حه‌زو ئاره‌زووی قوتابی و خوێندكار وه‌ گوێ نادرێت به‌ تاقیكردنه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌و كۆلێژو پسپۆرییه‌ی كه‌ حه‌زی لێیه‌تی . وه‌ دوارۆژی وه‌ستاوه‌ته‌ سه‌ر نمره‌كانی پۆلی شه‌شه‌م ده‌رئه‌نجام ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ كه‌ زۆربه‌ی ئه‌و قوتابیانه‌ ده‌كه‌ونه‌ كۆلێجێك یان به‌شێك كه‌ له‌ ژیانیاندا بیریان لێنه‌كردۆته‌وه‌و ده‌رئه‌نجام به‌ناچاری ته‌واوی ده‌كه‌ن به‌ بێ ئه‌وه‌ی سوودێكی باش وه‌رگرن وه‌ دواتر ده‌چێته‌ بوارێك كه‌ هیچ په‌یوه‌ندی به‌ به‌شه‌وه‌ نییه‌ كه‌ چوارساڵی ته‌مه‌نی تیا به‌سه‌ر برد زیاتر له‌به‌ركردنی بابه‌ته‌كان و ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌بوو .ئه‌مه‌ش ته‌واو پێچه‌وانه‌ی سستمی وڵاتانی پێشكه‌وتووه‌ كه‌ ئامانج له‌ به‌ركردن و تاقیكردنه‌وه‌ نی یه‌ ئه‌وه‌نده‌ی ئامانج دروستكردنی تاكێكی به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ و توانای تێگه‌یشتن و پراكتیكردنی زانیاریه‌كانی به‌ده‌ست هاتوو له‌ ژیانی رۆژانه‌یدا وه‌ بێته‌ كه‌سێكی ره‌خنه‌گرو داهێنه‌ر .
دڵه‌راوكێ ی تاقیكردنه‌وه‌ بارێكی ده‌روونی یه‌ وه‌ كاردانه‌وه‌ی ده‌روونی و جسته‌یی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ كه‌له‌ ئه‌نجامی پێشبینی كردنی سه‌رنه‌كه‌وتن له‌ تاقیكردنه‌وه‌دا ، یان به‌واتایه‌كی تر ترس له‌ ده‌رنه‌چوون ، یان له‌ ئه‌نجامی لاوازی بروابه‌خۆبوون،یاخود حه‌زی ئه‌و كه‌سه‌ بۆ سه‌ركه‌ووتن به‌سه‌ر كه‌سانی تردا ئه‌م ترس و دڵراوكێ یه‌ درووست ده‌بێت،ئه‌بێت ئه‌وه‌مان له‌ یاد نه‌چێت كه‌ كه‌مێك دڵه‌راوكێ پێش تاقیكردنه‌وه‌ سروشتی یه‌ كه‌ ده‌بێته‌ پاڵنه‌رێك بۆ سه‌عیكردن و خۆ هیلاككردن بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان وه‌ ده‌بێته‌ تێركردنی پێویستی سه‌ركه‌وتن و به‌دیهێنانی خود. چونكه‌ ترس و دڵه‌راوكێ له‌ هه‌ردوو باره‌كه‌دا 1- نه‌بوونی واته‌ هیچ گوێ نه‌دان به‌ تاقیكردنه‌وه‌ 2- زیادبوونیشی له‌ باری ئاساییه‌وه‌ كاریگه‌ری خراپ دروست ده‌كه‌ن. له‌ باری یه‌كه‌مدا ده‌بێته‌ ده‌رنه‌چوون و نه‌گه‌یشتن به‌و ئاسته‌ی كه‌ ویستی خۆی بووه‌ وه‌ له‌باری دووهه‌مدا ئه‌بێته‌ رێگرێك له‌ به‌رده‌م بیركردنه‌وه‌و یادكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان، وه‌ كاریگه‌ری ده‌كاته‌ سه‌ر بروابه‌خۆبوون، وه‌ قوتابی بۆ خۆ دورخستنه‌وه‌ له‌و ترس و دڵه‌راوكێ یه‌ په‌نا ده‌باته‌ به‌ر چه‌ند رێگایه‌ك وه‌ك نه‌هاتنه‌وه‌ بۆ قوتابخانه‌ یان زانكۆ یان ئاماده‌نه‌بوون له‌ وانه‌كانی پێش تاقیكردنه‌وه‌ كه‌ ، یاخود به‌رده‌وام هه‌وڵی دواخستنی تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌دات. 
هۆكاره‌كانی ترس له‌ تاقیكردنه‌وه‌ به‌گشتی
1- پشتگوێ خستنی بابه‌ته‌كان و پێدانه‌چوونه‌وه‌ به‌ باته‌كاندا رۆژ له‌ دوای رۆژ وه‌ كه‌ڵه‌كه‌بوونیان دواتر له‌به‌ركردنیان قورس ده‌بێت .
2-وه‌ خه‌زن نه‌كردنی بابه‌ته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی باش له‌ كۆئه‌ندامی یادكردنه‌وه‌دا .
2- خۆئاماده‌ نه‌كردن به‌شێوه‌یه‌كی باش بۆ تاقیكردنه‌وه‌ . 
3- بروابه‌خۆنه‌بوون و تێروانینی خراپ بۆ خود كه‌ هه‌ستێكی لا دروست ده‌كات كه‌ توانای كه‌مه‌ بۆ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌و له‌ راستیشدا خۆی خاوه‌نی توانایه‌كی باشه‌ .
4- حه‌زێكی زۆر به‌هێز بۆ سه‌ركه‌وتن و به‌ده‌ستهێنانی نمره‌ی زۆر به‌رز.
5- كێبركێ (منافسه‌) كردن له‌گه‌ڵ هاورێیه‌كی .
6- ئه‌و بیرورایه‌ی له‌لا دروست ده‌بێت كه‌ هه‌رچی خوێندوه‌ هه‌مووی له‌بیرده‌چێته‌وه‌ .
7- به‌ پێ ی تیۆری فێربوونی كۆمه‌ڵایه‌تی ، ترس له‌ تاقیكردنه‌وه‌ له‌ كه‌سانی تره‌وه‌ فێرده‌بین واته‌ له‌ رێگه‌ی تێبینیكردنی كه‌سانی ده‌رووپشتمان . 
چاره‌سه‌ر كردن
1- بروا به‌خۆبوون به‌وه‌ی كه‌ توانای ژیریت هه‌یه‌ بۆ سه‌ركه‌وتن وه‌ك هه‌موو كه‌سانی تر .
2- گرنگی دان به‌ بابه‌ته‌كان له‌سه‌ره‌تای ساڵه‌وه‌ پشتگوێ نه‌خستنی هیچ بابه‌تێك وه‌ گوێگرتن له‌ مامۆستاو به‌شدار یكردن له‌ گفتوگۆكانی ناو هۆڵی خوێندن . 
3- پێویسته‌ ئه‌و راستیه‌ زانستیه‌ بزانرێت چ له‌ لایه‌ن خوێندكار وه‌ چ له‌لایه‌ن خێزانه‌كه‌یه‌وه‌ كه‌ جیاوازی تاكایه‌تی هه‌یه‌ له‌ نێوان تاكه‌كاندا كه‌ ئاستی زیره‌كی و تواناكانی هه‌موو كه‌س وه‌ك یه‌ك نی یه‌ .
4- حه‌زو ته‌ماعه‌كان زۆر له‌ ئاستی پێویست به‌رز نه‌بێت چونكه‌ تا به‌رز بێت ترس و دڵه‌راوكێ زیاد ده‌كات وه‌ له‌بیرچوونه‌وه‌ زۆر ده‌بێت . 
5- كه‌ش و هه‌وای ناو خێزان ئاسایی بێت وه‌ك رۆژانی ئاسایی پێش تاقیكردنه‌وه‌ .
6- پێویسته‌ شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی ناوه‌نده‌كانی خوێندن بگۆرێت له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی ترسی تاقیكردنه‌وه‌ واته‌ جه‌خت نه‌كردنه‌وه‌ی زۆر له‌سه‌ر تاقیكردنه‌وه‌ و ترساندن به‌ تاقیكردنه‌وه‌ وه‌ك سسزایه‌ك بۆ خوێندكار به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی وه‌ربگیرێت .
6- شێوازی سه‌عیكردن له‌ سه‌ره‌تای ساڵه‌وه‌ دیاریبكرێت وه‌ شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست بێت وه‌ك نه‌مانه‌وه‌ تا كاتێكی دره‌نگ له‌شه‌و كه‌ده‌بێته‌ هیلاك بوونێكی زۆری مێشك و جه‌سته‌ و ده‌بێته‌ هۆی له‌بیرچوونه‌وه‌.
7- گرنگی دان به‌ خواردنی پێویست وه‌ رێكخستنی كاتی پشوودان له‌ كاتی سه‌عیكردندا بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ی وزه‌و چالاكیه‌كان. 
راوێژكردن به‌ كه‌سێكی پسپۆر له‌ كاتی ترس ودڵه‌راوكێ ی زۆردا پێش تاقیكردنه‌وه‌ ده‌بێته‌ چاره‌سه‌رو كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌ خراپه‌كانی كه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌م پێدا . 

گێلاس عبدوڵڵا 
مامۆستای زانكۆ
ئه‌ندامی سه‌نته‌ری راوێژكاری خێزان

له‌گه‌ڵ هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موو قوتابیان و خوێندكارانمان‎

به‌گشتی هه‌موو تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك ترس و دڵه‌راوكێیه‌ك لای تاك دروست ده‌كات ،واته‌ له‌ پێش یان له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا وه‌ك (تاقیكردنه‌وه‌كانی ناوه‌نده‌كانی خوێندن ، چاوپێكه‌وتن بۆ وه‌رگرتن له‌ بوارێكی كاركردندا ……….هتد ) له‌م باسه‌دا زیاتر جه‌خت كردنه‌ له‌سه‌ر تاقیكردنه‌وه‌كانی ناوه‌نده‌كانی خوێندن كه‌ بۆته‌ فۆبیایه‌ك لای قوتابیان و خوێندكارانمان هه‌ر له‌ قوناغی سه‌ره‌تایی یه‌وه‌ تاده‌گاته‌ زانكۆو ته‌نانه‌ت خوێندكارانی خوێندنی باڵاش وه‌ له‌ هه‌موویان زیاتر قوتابیانی شه‌شه‌می ئاماده‌یی یه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كه‌ین ئه‌و باره‌ نائاسایییه‌ كه‌ قوتابیه‌كی شه‌شه‌می ئاماده‌یی له‌ خێزانێكدا بێت نه‌ك قوتابیه‌كه‌ خۆی به‌ڵكو هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ به‌تایبه‌تی دایك و باوك ده‌كه‌ونه‌ حاڵه‌تێكی ئاماده‌باشیه‌وه‌ وه‌ك خۆئاماده‌كردن بێت بۆ جه‌نگ به‌جۆرێك هه‌موو شتێك ده‌چێته‌ باری نا ئاساییه‌وه‌ و هه‌ر له‌ گه‌ران وچوونه‌ ده‌ره‌وه‌و هاتنی میوان و دابران له‌ به‌رنامه‌كانی ته‌له‌فزیۆن ته‌نانه‌ت ده‌گاته‌ ئه‌وه‌ی قوتابیه‌كه‌ له‌ هه‌موو روویه‌كه‌وه‌ خۆی پشتگوێ بخات زۆر جار هه‌ندێ نه‌خۆشی جه‌سته‌یی دروست ده‌بێت له‌ ئه‌نجامی ترس و دڵه‌راوكێ یه‌كی زۆر وه‌ك ( ئازاری گه‌ده‌ ، ئازاری سه‌ر ،خه‌وزراندن ، كه‌می خواردن له‌ ئه‌نجامدا ده‌بێته‌هۆی لاوازی و بێ هێزی جه‌سته‌ی و دابه‌زینی رێژه‌ی خوین ………هتد).
ئه‌مه‌ش به‌ پله‌ی یه‌كه‌م ده‌رئه‌نجامی كاریگه‌ری خێزانه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ پێداده‌گرن له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی نمره‌ی زۆر به‌رز به‌ بێ ره‌چاوكردنی توانای قوتابیه‌كه‌ كه‌ ناتوانێت ئه‌و نمره‌یه‌یی ئه‌وان پێشبینیان كردووه‌ به‌ده‌ستی بهێنێت وه‌ به‌ پله‌ی دووهه‌م ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ كه‌ش و هه‌وای ناوه‌نده‌كانی خوێندن هه‌رله‌ سه‌ره‌تایی ده‌ستپێكردنی ساڵی خوێندنه‌وه‌ به‌رده‌وام هه‌ره‌شه‌ به‌تاقیكردنه‌وه‌و پرسیاری قورس ده‌كرێت به‌رده‌وام ترسێك له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی وزاری لای قوتابی دروستده‌كرێت،كه‌ ده‌بێته‌ كابوسێك و وه‌زۆر جار قوتابیه‌كه‌ ئاستێكی باشی هه‌یه‌ به‌ڵام له‌ سه‌ره‌تاوه‌ زیاد له‌ پێویست خۆی هیلاك ده‌كات و وێنایه‌ك له‌ لایه‌ن مامۆستاكانی و خێزانه‌كه‌ی له‌ لا دروست ده‌كرێت كه‌ نمره‌یه‌كی زۆر به‌ ده‌ست ده‌هێنێت به‌ڵام كاتێك نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ترس و هیلاكی و ته‌نگه‌ژه‌ی ده‌روونی ده‌بنه‌ رێگر له‌گه‌یشتن به‌و وێنایه‌ی له‌ لای هه‌بوو ئه‌ویش به‌ده‌ستهێنانی نمره‌یه‌كی به‌رز وه‌ زۆرجار قوتابیه‌كه‌ دوای تاقیكردنه‌وه‌ی یه‌ك دوو بابه‌ت بریاری دواخستنی تاقیكردنه‌وه‌ده‌دات بۆ خولی دووهه‌م یاخود بۆ ساڵی داهاتوو . 
وه‌ پله‌ی سێهه‌م ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ سستمی خوێندن له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا كه‌ پێوه‌ری یه‌كه‌م و كۆتایی نمره‌یه‌ واته‌ هیچ گرنگی یه‌ك نادرێت به‌ حه‌زو ئاره‌زووی قوتابی و خوێندكار وه‌ گوێ نادرێت به‌ تاقیكردنه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌و كۆلێژو پسپۆرییه‌ی كه‌ حه‌زی لێیه‌تی . وه‌ دوارۆژی وه‌ستاوه‌ته‌ سه‌ر نمره‌كانی پۆلی شه‌شه‌م ده‌رئه‌نجام ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ كه‌ زۆربه‌ی ئه‌و قوتابیانه‌ ده‌كه‌ونه‌ كۆلێجێك یان به‌شێك كه‌ له‌ ژیانیاندا بیریان لێنه‌كردۆته‌وه‌و ده‌رئه‌نجام به‌ناچاری ته‌واوی ده‌كه‌ن به‌ بێ ئه‌وه‌ی سوودێكی باش وه‌رگرن وه‌ دواتر ده‌چێته‌ بوارێك كه‌ هیچ په‌یوه‌ندی به‌ به‌شه‌وه‌ نییه‌ كه‌ چوارساڵی ته‌مه‌نی تیا به‌سه‌ر برد زیاتر له‌به‌ركردنی بابه‌ته‌كان و ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌بوو .ئه‌مه‌ش ته‌واو پێچه‌وانه‌ی سستمی وڵاتانی پێشكه‌وتووه‌ كه‌ ئامانج له‌ به‌ركردن و تاقیكردنه‌وه‌ نی یه‌ ئه‌وه‌نده‌ی ئامانج دروستكردنی تاكێكی به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ و توانای تێگه‌یشتن و پراكتیكردنی زانیاریه‌كانی به‌ده‌ست هاتوو له‌ ژیانی رۆژانه‌یدا وه‌ بێته‌ كه‌سێكی ره‌خنه‌گرو داهێنه‌ر .
دڵه‌راوكێ ی تاقیكردنه‌وه‌ بارێكی ده‌روونی یه‌ وه‌ كاردانه‌وه‌ی ده‌روونی و جسته‌یی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ كه‌له‌ ئه‌نجامی پێشبینی كردنی سه‌رنه‌كه‌وتن له‌ تاقیكردنه‌وه‌دا ، یان به‌واتایه‌كی تر ترس له‌ ده‌رنه‌چوون ، یان له‌ ئه‌نجامی لاوازی بروابه‌خۆبوون،یاخود حه‌زی ئه‌و كه‌سه‌ بۆ سه‌ركه‌ووتن به‌سه‌ر كه‌سانی تردا ئه‌م ترس و دڵراوكێ یه‌ درووست ده‌بێت،ئه‌بێت ئه‌وه‌مان له‌ یاد نه‌چێت كه‌ كه‌مێك دڵه‌راوكێ پێش تاقیكردنه‌وه‌ سروشتی یه‌ كه‌ ده‌بێته‌ پاڵنه‌رێك بۆ سه‌عیكردن و خۆ هیلاككردن بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان وه‌ ده‌بێته‌ تێركردنی پێویستی سه‌ركه‌وتن و به‌دیهێنانی خود. چونكه‌ ترس و دڵه‌راوكێ له‌ هه‌ردوو باره‌كه‌دا 1- نه‌بوونی واته‌ هیچ گوێ نه‌دان به‌ تاقیكردنه‌وه‌ 2- زیادبوونیشی له‌ باری ئاساییه‌وه‌ كاریگه‌ری خراپ دروست ده‌كه‌ن. له‌ باری یه‌كه‌مدا ده‌بێته‌ ده‌رنه‌چوون و نه‌گه‌یشتن به‌و ئاسته‌ی كه‌ ویستی خۆی بووه‌ وه‌ له‌باری دووهه‌مدا ئه‌بێته‌ رێگرێك له‌ به‌رده‌م بیركردنه‌وه‌و یادكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان، وه‌ كاریگه‌ری ده‌كاته‌ سه‌ر بروابه‌خۆبوون، وه‌ قوتابی بۆ خۆ دورخستنه‌وه‌ له‌و ترس و دڵه‌راوكێ یه‌ په‌نا ده‌باته‌ به‌ر چه‌ند رێگایه‌ك وه‌ك نه‌هاتنه‌وه‌ بۆ قوتابخانه‌ یان زانكۆ یان ئاماده‌نه‌بوون له‌ وانه‌كانی پێش تاقیكردنه‌وه‌ كه‌ ، یاخود به‌رده‌وام هه‌وڵی دواخستنی تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌دات. 
هۆكاره‌كانی ترس له‌ تاقیكردنه‌وه‌ به‌گشتی
1- پشتگوێ خستنی بابه‌ته‌كان و پێدانه‌چوونه‌وه‌ به‌ باته‌كاندا رۆژ له‌ دوای رۆژ وه‌ كه‌ڵه‌كه‌بوونیان دواتر له‌به‌ركردنیان قورس ده‌بێت .
2-وه‌ خه‌زن نه‌كردنی بابه‌ته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی باش له‌ كۆئه‌ندامی یادكردنه‌وه‌دا .
2- خۆئاماده‌ نه‌كردن به‌شێوه‌یه‌كی باش بۆ تاقیكردنه‌وه‌ . 
3- بروابه‌خۆنه‌بوون و تێروانینی خراپ بۆ خود كه‌ هه‌ستێكی لا دروست ده‌كات كه‌ توانای كه‌مه‌ بۆ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌و له‌ راستیشدا خۆی خاوه‌نی توانایه‌كی باشه‌ .
4- حه‌زێكی زۆر به‌هێز بۆ سه‌ركه‌وتن و به‌ده‌ستهێنانی نمره‌ی زۆر به‌رز.
5- كێبركێ (منافسه‌) كردن له‌گه‌ڵ هاورێیه‌كی .
6- ئه‌و بیرورایه‌ی له‌لا دروست ده‌بێت كه‌ هه‌رچی خوێندوه‌ هه‌مووی له‌بیرده‌چێته‌وه‌ .
7- به‌ پێ ی تیۆری فێربوونی كۆمه‌ڵایه‌تی ، ترس له‌ تاقیكردنه‌وه‌ له‌ كه‌سانی تره‌وه‌ فێرده‌بین واته‌ له‌ رێگه‌ی تێبینیكردنی كه‌سانی ده‌رووپشتمان . 
چاره‌سه‌ر كردن
1- بروا به‌خۆبوون به‌وه‌ی كه‌ توانای ژیریت هه‌یه‌ بۆ سه‌ركه‌وتن وه‌ك هه‌موو كه‌سانی تر .
2- گرنگی دان به‌ بابه‌ته‌كان له‌سه‌ره‌تای ساڵه‌وه‌ پشتگوێ نه‌خستنی هیچ بابه‌تێك وه‌ گوێگرتن له‌ مامۆستاو به‌شدار یكردن له‌ گفتوگۆكانی ناو هۆڵی خوێندن . 
3- پێویسته‌ ئه‌و راستیه‌ زانستیه‌ بزانرێت چ له‌ لایه‌ن خوێندكار وه‌ چ له‌لایه‌ن خێزانه‌كه‌یه‌وه‌ كه‌ جیاوازی تاكایه‌تی هه‌یه‌ له‌ نێوان تاكه‌كاندا كه‌ ئاستی زیره‌كی و تواناكانی هه‌موو كه‌س وه‌ك یه‌ك نی یه‌ .
4- حه‌زو ته‌ماعه‌كان زۆر له‌ ئاستی پێویست به‌رز نه‌بێت چونكه‌ تا به‌رز بێت ترس و دڵه‌راوكێ زیاد ده‌كات وه‌ له‌بیرچوونه‌وه‌ زۆر ده‌بێت . 
5- كه‌ش و هه‌وای ناو خێزان ئاسایی بێت وه‌ك رۆژانی ئاسایی پێش تاقیكردنه‌وه‌ .
6- پێویسته‌ شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی ناوه‌نده‌كانی خوێندن بگۆرێت له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی ترسی تاقیكردنه‌وه‌ واته‌ جه‌خت نه‌كردنه‌وه‌ی زۆر له‌سه‌ر تاقیكردنه‌وه‌ و ترساندن به‌ تاقیكردنه‌وه‌ وه‌ك سسزایه‌ك بۆ خوێندكار به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی وه‌ربگیرێت .
6- شێوازی سه‌عیكردن له‌ سه‌ره‌تای ساڵه‌وه‌ دیاریبكرێت وه‌ شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست بێت وه‌ك نه‌مانه‌وه‌ تا كاتێكی دره‌نگ له‌شه‌و كه‌ده‌بێته‌ هیلاك بوونێكی زۆری مێشك و جه‌سته‌ و ده‌بێته‌ هۆی له‌بیرچوونه‌وه‌.
7- گرنگی دان به‌ خواردنی پێویست وه‌ رێكخستنی كاتی پشوودان له‌ كاتی سه‌عیكردندا بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ی وزه‌و چالاكیه‌كان. 
راوێژكردن به‌ كه‌سێكی پسپۆر له‌ كاتی ترس ودڵه‌راوكێ ی زۆردا پێش تاقیكردنه‌وه‌ ده‌بێته‌ چاره‌سه‌رو كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌ خراپه‌كانی كه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌م پێدا . 

گێلاس عبدوڵڵا 
مامۆستای زانكۆ
ئه‌ندامی سه‌نته‌ری راوێژكاری خێزان

له‌گه‌ڵ هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موو قوتابیان و خوێندكارانمان


بۆ زانیاری ، بۆ قوتابیان ، بۆ كاتی تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی یه‌كه‌م .......

• چۆنیه‌تى خوێندن بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان
تاقیكردنه‌وه‌كان گران یان ئاسان ، دڵه‌ ڕاوكێ و فشار دروست ده‌كه‌ن ، به‌لاَم نابێت لێبگه‌ڕێیت ،ئه‌م دڵه‌ ڕاوكێیه‌ له‌ ڕاده‌ى خۆی تێپه‌ڕ بكات ،چونكه‌ ئه‌و كاته‌ كاریگه‌رى له‌سه‌ر یاده‌وه‌رى (ژاكره‌)و بیركردنه‌وه‌ وته‌ركیز ده‌كات ، له‌ گرینگترین ئه‌و هه‌لاَنه‌ى خوێندكار یان قواتبی له‌ خۆ ئاماده‌ كردن بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌نجامى ده‌دات 
1. نه‌خوێندنى ڕۆژانه‌و كه‌ڵه‌كه‌ بوونى وانه‌كان له‌ سه‌ر یه‌كترى تا ڕۆژى تاقیكردنه‌وه‌ !
ئه‌مه‌ش ڕێك وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ ، كه‌سێك چه‌ند ژه‌مێك نه‌خوات ودوایی بیه‌وێت هه‌مووى به‌یه‌كه‌وه‌ بخوات ،یان ژوورێك پێویستى به‌ 10ڕۆژ بێت بۆ ڕێكخستن ، تۆ9ڕۆژ بێكار بیت وله‌ ڕۆژى ده‌یه‌مین هه‌موو كاره‌كه‌ بكه‌یت !
هه‌ر ئه‌وه‌ش وا ده‌كات ڕۆژى تاقیكردنه‌وه‌كه‌ زۆرماندووبێـت و دواى تاقیكردنه‌وه‌كه‌ش هیچی له‌ بیر نامێنێت . بۆیه‌ خوێندنى ڕۆژانه‌ پێویسته‌ تاكو بتوانیتبه‌ ڕێك وپێكى تاقیكردنه‌وه‌كه‌ ئه‌نجام بده‌یت .
2. نه‌نوستن له‌ شه‌وى تاقیكردنه‌وه‌دا ، ئه‌و خوێنكا وقوتابیانه‌ى كه‌وا ڕۆژانه‌ ناخوێنن ، له‌ گه‌ڵ ئه‌و قوتابیانه‌ى كه‌وا به‌ نیازى پله‌ى به‌رزن ، شه‌وى تاقیكردنه‌وه‌كان شه‌و نخونى ده‌كه‌ن ، ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كى كوشنده‌یه‌ ! چونكه‌ باركردنى قورساییه‌كه‌ له‌ سه‌ر مێشك كه‌ هى ئه‌و نیه‌ ، ئێمه‌ش زۆر له‌و چیڕۆكانه‌مان بیستوه‌ ، كه‌وا قو تابی دواى هاتنه‌ ده‌ر له‌ تاقیكردنه‌وه‌دا ، ئاخ وحه‌سره‌ت بۆ لقێك یان پرسیارێك ده‌خوات له‌ یادى كردوه‌ ، یان نه‌یبینیوه‌ ! جگه‌ له‌وه‌ش ماند وكردنى مێشك له‌ ڕاده‌ به‌ده‌ر ، توانای مێشك بۆ ئه‌نجامدان له‌ داهاتوشی كه‌م ده‌كاته‌وه‌ ، ده‌بێت خوێندكار ئه‌وه‌ بزانێت ، شه‌وى تاقیكردنه‌وه‌ وه‌ك شه‌وه‌كانى تر ئاساییه‌ وهه‌مان بڕ خه‌وى پێویسته‌ ، هه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌یه‌كیشی له‌ بڕی خه‌ووتن ، له‌سه‌ر حسابى تواناكانى مێشكه‌ ، قوتابى ژیر ! ئه‌م شه‌وه‌ش وه‌ك شه‌وه‌كانى تر بخه‌وه‌ ، ده‌روون ئارام به‌ ، ئه‌م خه‌وه‌ له‌ خوێندنى زیاد بۆت باشتره‌ !
3. خوێندن تا ئه‌و كاته‌ى ده‌چیته‌ هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌ ، هه‌ندێك له‌ خوێندكاران گوایه‌ به‌ ئه‌زموون بۆ یان ده‌ركه‌وتوه‌ ، خوێندنه‌وه‌ى هه‌ندێك بابه‌ت به‌ر له‌ چوونه‌ ناو هۆڵى تاقیكردنه‌وه‌ دا هاتبێته‌وه‌ ، له‌ ڕاستیدا كه‌س نكۆڵی له‌وه‌ ناكات ، ئه‌گه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌
له‌ تاقیكردنه‌وه‌كان دا هاتبێـه‌وه‌ ، له‌ ڕڕستیدا كه‌س نكۆڵی له‌وه‌ ناكات ، ئه‌گه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ تاقیكردنه‌وه‌كان هاتبێـ باشتره‌ ، به‌لاَم دیسان له‌سه‌ر حیسابى بابه‌تى تر ده‌بێت وبه‌شێك اه‌ تواناكانى ده‌بات !
خوێندكارى ژیر ئه‌و كه‌سه‌یه‌ ، لایه‌نى كه‌م 20-30 خوله‌ك به‌ر له‌ تاقیكردنه‌وه‌ ، هیچ بابه‌تێك نه‌خوێنیته‌وه‌ وپشوى ته‌واو بدات ، ئه‌مه‌ش توانستى ئه‌قلى زیاد ده‌كات .
4- نه‌خواردنى نانى به‌یانى، هه‌موو لێكۆڵینه‌وه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن نه‌خواردنى ژه‌مى به‌یانى زیان به‌مێشك ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ بۆ كه‌سێكى ئاسایى دروست بێت، بێگومان بۆ كه‌سێك كه‌ زۆرتر مێشكى ده‌خاته‌گه‌ڕ پێویست تره‌، زۆر له‌ قوتابیان و خوێندكاران رۆژى تاقیكردنه‌وه‌كان ژه‌مى به‌یانى ناخۆن، گوایه‌ ئاره‌زووى خواردنیاننییه‌!ئه‌مه‌ش له‌ رووى زانستیه‌وه‌ راسته‌ چونكه‌ فشارو دڵه‌راوكىَ گه‌ده‌ى مرۆڤ تووشى شڵه‌ژان ده‌كه‌ن و كه‌م ئاره‌زووى خواردن ده‌كات.
خوێندكارى ژیر ! هه‌وڵ بده‌ ئه‌م فشارو دڵه‌ راوكىَ یه‌ له‌سه‌رخۆت كه‌م بكه‌وه‌، ئه‌گه‌ر كوپێك شیریش بێت، ژه‌مى به‌یانى بخۆ، ئینجا ده‌زانى چه‌ند یارمه‌تى ده‌ره‌ بۆ سه‌ركه‌وتن له‌ تاقیكردنه‌وه‌كان.
5- خواردنه‌وه‌ى چاو قاوه‌ بۆ زیادكردنى ته‌ركیز و نه‌خه‌وتن، له‌ خاڵى دووه‌مدا باسى زیانى نه‌خه‌وتنمان كرد،زۆریش له‌ قوتابیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ چاو قاوه‌و جگه‌ره‌و ریدبۆڵ و تایگه‌رو شتى تریش به‌كار ده‌هێنن، ئه‌مانه‌ جگه‌ له‌وه‌ى خه‌و ده‌زڕێنن دڵه‌راوكێى مرۆڤیش زیاد ده‌كه‌ن و به‌م پێیه‌ش ته‌ركیز كه‌م ده‌بێته‌وه‌.
قوتابى ژیر خۆت له‌ خواردنه‌وه‌ى زیاترى چاو قاوه‌و جگه‌ره‌و كهولیه‌كان دوور بگره‌، هه‌روه‌ها زیاد له‌ پێویست كاربۆهیدرات و شه‌كر مه‌خۆ، ئه‌مانه‌ هه‌مووى زیان به‌مێشك ده‌گه‌یه‌نن.
6- كاتێك بابه‌ته‌كان زۆرن نازانن له‌ كوىَ ده‌ست پێبكات؟ بۆیه‌ بۆیه‌ هه‌ندێكیان به‌ناچارى هه‌ندێك بابه‌ت به‌لاوه‌ ده‌نێن و هه‌ندێكى تر له‌سه‌ره‌تاوه‌ به‌ هێواشى ده‌ست پێده‌كه‌ن، ره‌نگه‌ كاتى تاقیكردنه‌وه‌بێت و نیوه‌ى بابه‌ته‌كه‌یان نه‌خوێندبێت، له‌هه‌ردوو حاڵه‌تدا موجازه‌فه‌یه‌كى گه‌وره‌ ده‌كات، چونكه‌ ره‌نگه‌ 75%ى پرسیاره‌كانه‌ له‌و بابه‌تانه‌ بێت كه‌ ئه‌و نه‌یخوێندوونه‌ته‌وه‌.
قوتابى ژیر، بۆ ئه‌وه‌ى له‌م كێشه‌یه‌ رزگارت بێت پێویسته‌ له‌سه‌ره‌تادا وه‌ك خوێندنه‌وه‌ى رۆژنامه‌ هه‌موو بابه‌ته‌كان بخوێنیته‌وه‌، پاشان دووباره‌ به‌لێم به‌ ته‌ركیز بابه‌ته‌كان بخوێنیته‌وه‌، هێڵ به‌ژێر بابه‌ته‌ گرنگه‌كاندا بهێنه‌، ئینجا سێباره‌ بیانخوێنه‌وه‌، پاشان هه‌وڵ بده‌ ئه‌وانه‌ى بۆ ئه‌زبه‌ر كردنن، بیاننووسه‌وه‌و ئه‌وانه‌ى شیكار ده‌كرێن له‌سه‌ر كاغه‌زێك شیكاریان بكه‌.
7- زانستى ده‌روون ناسى ئه‌وه‌ى سه‌لماندووه‌، كاتێك مرۆڤ له‌ناو پێخه‌فدایه‌و بیر له‌شتێك ده‌كاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر نووست، ئه‌وا له‌نه‌ستى كه‌سه‌كه‌ بیر كردنه‌وه‌كه‌ هه‌ر به‌رده‌وامه‌! بۆیه‌ هه‌وڵ بده‌ له‌سه‌ر جێگادا وانه‌كان به‌مێشكتدا بێنه‌وه‌، تاكو له‌كاتى نوستنیشدا هه‌ر بخوێنیت!
8- خوێندنى به‌گروپ، زۆر كه‌س هه‌ن به‌ته‌نها نه‌بێت ناتوانن بخوێنن، هه‌ندێكى تریش، ته‌نها به‌گروپ ده‌خوێنن، ئه‌گه‌ر تۆ به‌نیازى نمره‌وئاستى به‌رزیت، ده‌بێت ساتێك له‌ خوێندن بۆ گروپ ته‌رخان بكه‌یت و ساتێكیش بۆ پێداچونه‌وه‌ به‌ته‌نها بخوێنه‌، ئه‌وانه‌ى به‌گروپ ده‌خوێنن، هه‌میشه‌ بابه‌ته‌كانیان ئاسانتر دێته‌وه‌ یاد، چونكه‌ له‌سه‌ر هه‌ر خاڵێك یان گرفتێك گفتوگۆیان كردووه‌، ئه‌وانه‌ى به‌ته‌نیا ده‌خوێنن، زیاتر ته‌ركیز ده‌كه‌ن و كه‌متر هه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن.
خوێندكارى ژیر، بۆ خۆئاماده‌كردنت بۆ تاقیكردنه‌وه‌ هه‌وڵ بده‌ به‌گروپ بخوێنه‌، به‌لێم كه‌چویته‌وه‌ ماڵه‌وه‌ له‌بیر نه‌كه‌یت به‌ته‌نها به‌ بابه‌ته‌كاندا بچۆره‌وه‌.
9- زۆركه‌س ئه‌و پرسیاره‌ ده‌كه‌ن، چ جۆره‌ شێوازێك بۆ خوێندن باشه‌؟ له‌ كاتێكدا ئه‌وان له‌ ئه‌زموونى چه‌ندین ساڵه‌ى خوێندنیاندا، دواى چه‌ندین هه‌وڵدان و هه‌ڵه‌ گه‌یشتونه‌ته‌ شێوازى دروست ، له‌ راستیدا هیچ شێوازێك نییه‌ بڵێین دروسترین شێوازى خوێندنه‌، هه‌ر شێوازێك قوتابى خۆى پێى خۆش بوو و سوودى لىَ بینى ئه‌وا بۆ ئه‌و باشترین شێوازه‌، بۆنموونه‌ هه‌یه‌ حه‌ز ده‌كات به‌ رۆیشتن بخوێنێته‌وه‌و هه‌یه‌ حه‌زى له‌ راكشان و پاڵكه‌وتنه‌.. یان دانیشتن..
گه‌ورترین هه‌ڵه‌ ئه‌وه‌یه‌ تۆ بته‌وێت لاسایى كه‌سێك بكه‌یته‌وه‌ له‌ شێوازى خوێندندا، بزانه‌ چ شێوازێك به‌ كه‌لكى تۆ دێت ئه‌وه‌ هه‌ڵبژێره‌، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ش باسكرا ته‌ندروسترین شێواز، شێوازى دانیشتنه‌ له‌سه‌ر كورسى!
10- زۆر كه‌س بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌وا چه‌ندین كاتژمێریان خوێندووه‌، به‌لێم وه‌ك پێویست له‌ بابه‌ته‌كه‌ نه‌گه‌یشتوون، یان وه‌ك پێویست له‌ تاقیكردنه‌وه‌كان وه‌لێمیان نه‌داوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ جێگاى سه‌رسوڕمانه‌ ! به‌لێم كاتێك له‌ نزیكه‌وه‌ سه‌یریان ده‌كه‌یت ده‌بینیت ته‌لیسمه‌كه‌ ده‌شكێت! قوتابى هه‌یه‌ ده‌ڵێت من 8 كاتژمێرم خوێندو ئه‌وى تر ده‌ڵێت رۆژانه‌ دوو كاتژمێر ده‌خوێنم كه‌چى بۆ تاقیكردنه‌وه‌ هیچم به‌بیر نایه‌ته‌وه‌ ! له‌ راستیدا نموونه‌ى ئه‌وانه‌ وه‌ك نموونه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ وایه‌ له‌ ناو به‌له‌مدایه‌و سه‌رى سه‌وڵه‌كه‌ى شكاوه‌و بێهوده‌ سه‌وڵ لێده‌دات! چونكه‌ كه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ سه‌یرى ده‌كه‌یت مۆبایله‌كه‌ى له‌ ته‌نیشتیه‌وه‌ داناوه‌و ناوه‌ ناوه‌ نامه‌یه‌ك ده‌نێرێت و زه‌نگێكى بۆ دێت!! لابتۆپه‌كه‌ى به‌رامبه‌ره‌و فه‌یسبووكه‌كه‌ى كراوه‌یه‌!! سیدیه‌كه‌ى پىَ كردوه‌و گوێى بۆ گۆرانى و مۆسیقا گرتووه‌، ناوه‌ ناوه‌ش گوىَ بۆ گفتوگۆى ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌ى ده‌گرێت! به‌ڕاست ده‌بىَ چ شوێنێك بۆ كاراكردنى مێشك و خه‌ریك كردنى به‌ خوێندنه‌وه‌ مابێت؟ خوێندكارى ژیر ئه‌وكه‌سه‌یه‌، كه‌ بڕیارى خوێندن ده‌دات، ده‌چێته‌ ژوورێكى به‌ته‌نیاو ئارام، مۆبایل و لابتۆپ و تى ڤى و ..هتد له‌ خۆى دوور ده‌خاته‌وه‌، هه‌موو هه‌سته‌كانى له‌ بینین و بیستن و بۆن و تام و به‌ركه‌وتن ده‌خاته‌ سه‌ر خوێندن (كاتژمێرێك له‌م جۆره‌ خوێندنه‌ به‌قه‌د 10 كاتژمێره‌ له‌ خوێندنه‌كه‌ى تر!)
ئه‌مانه‌ى سه‌ره‌وه‌ چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كى گرنگ بوون، زۆرێك له‌ خوێندكارو قوتابیان ئه‌نجامى ده‌ده‌ن، له‌گه‌ڵ رێنمایى دروست بۆ چاره‌سه‌ركردنیان، ئه‌وه‌ى ماوه‌ ته‌نها چه‌ند تێبینیه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ى خوێندكار بتوانێت له‌ خوێندنى وانه‌دا سه‌ركه‌وتووبێت.
1- هه‌میشه‌ هه‌وڵ بده‌ وانه‌یه‌ك له‌ پێش مامۆستا بیت، واته‌ به‌ر له‌وه‌ى مامۆستا وانه‌كه‌ باس بكات تۆ خوێندوته‌وه‌، گرنگ نییه‌ چه‌ند تێگه‌یشتووه‌ یان نا ، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ هه‌وڵى تێگه‌یشتنت داوه‌.
2- رۆژانه‌ كه‌ له‌ قوتابخانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، به‌ هه‌موو ئه‌م وانانه‌دا بچۆوه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ خوێندوته‌، ئه‌وه‌ ئاده‌وه‌ریت به‌هێز ده‌كات، ئینجا وانه‌كانى به‌یانى ئاماده‌ بكه‌.
3- هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك پێداچوونه‌وه‌یه‌كى گشتى وانه‌كان بكه‌.
4- هه‌ركاتێك ده‌رفه‌ت هه‌بوو، یان كاتى زیادت هه‌بوو، ئه‌گه‌ر له‌ ماڵه‌وه‌ بوویت، به‌نووسین بابه‌ته‌كان بخوێنه‌وه‌ (ئه‌مه‌ یاده‌وه‌ریت به‌هێز ده‌كات) ئه‌گه‌ر له‌ قوتابخانه‌ بویت له‌گه‌ڵ هاوڕێكانت گفتوگۆبكه‌.
5- هه‌میشه‌ له‌ پۆلدا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ مامۆستا بكه‌و هه‌میشه‌ له‌ خۆت بپرسه‌ بۆ؟ ئایا رێگاى تر هه‌یه‌؟..هتد

Thursday, October 30, 2014
Thursday, June 19, 2014
قوتابخانه‌كه‌مان پیرۆزبایی له‌ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ و كابینه‌ی هه‌شت ده‌كات به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌و ستافه‌ ده‌خوازین هیوادارین كابینه‌كه‌ پڕبێت له‌ خۆشی و شادی بۆ هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌......

لە فەیسبوک هاوڕێمان بە

تکایە چاوەڕون بە ..10 Secondsپاشگەزبونەوە